
پووختەی هەواڵ:
دڵشاد حامید دەروێش نووسیویەتی
لەبارەی ئاشنابوونە بە هەڵەی لۆژیکی
تاوەکو ئێستا کتێبخانەی کوردی کتێبی لەم جۆرەی نییە
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بەردەستە
ناسین و ئاشنابوون بە هەڵە لۆژیکییەکان، بۆ تەواوی خەڵکی پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە، نەخاسمە بۆ ئەوانەی سەروکاریان لەتەک نووسیندا هەیە.
بە گوتەی دڵشاد، "کتێبێک لەبارەی هەڵە لۆژیکییەکان لە پەرتووکخانەی کوردیدا نییە، هەر بۆیە ئەستەم و دژوارە دەقێک لەنێو نووسینی کوردیدا بدۆزینەوە بە چەندین هەڵەی لۆژیکیی زەق سیخناخ نەبێت."
ئەم کتێبە:
چەندین ژێدەر و چاوگی ئینگلیزی و عەرەبی کردووە بە سەرچاوە
ئامانجی دەربازبوونە لە بێشیرازەیی و پاشاگەردانیی نێو نووسینی کوردی
هەڵەکان هاوپێچ بە نموونەگەلێک لەنێو بەستێنی کولتووری و فەرهەنگیی کوردیدا خراونەتە بەر دیدی خوێنەران



