یەکێتی و پارتى: بە هاوبەشى بەرگرى لە مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان دەکەین

پووختەى هەواڵ

  • شاندی باڵای یەکێتی و پارتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەغداد، بڕیاریان دا بە یەکهەڵوێستی مامەڵە بکەن.

  • بە یەکهەڵوێستی بەشداری لە دیالۆگی نیشتمانیی عێراقدا دەکەن.

  • پێشتر بە ڕاگەیێنراوی هاوبەش بڕیارەکانی عەلی زەیدییان ڕەت کردووەتەوە.


شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان لە یەکهەڵوێستی و بەرگریکردنی هاوبەش لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.


ڕاگەیێنراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە:

  • ئەمڕۆ لە سلێمانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ بوونەوە.

  • کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی تازەی عێراق و هەرێمی کوردستان.

  • کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە یەکخستنی هەڵوێست بەرامبەر پرسە هەنووکەییەکان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵییەکان.

بەشداری لە دیالۆگی بەغداد

لە بەشێکی ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا کۆک بوون لەسەر گرتنەبەری دیالۆگ بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان.

هەروەها کۆک بوون بە یەکهەڵوێستی بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 1-12-2026 بکەن کە لە بەغداد بەڕێوە دەچێت.

یەکێتی و پارتی:

  • داکۆکی لەسەر چارەسەری سەرجەم کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور دەکەین.

  • بە هاوبەشی بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین.

پێکهاتەی شاندەکان:

شاندی یەکێتی:

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ڕەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی.

قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و هاوڕێ دارۆ شێخ نووری، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.

شاندی پارتی:

نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی.• مەسروور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی.

پشتیوان سادق و مەحموود محەممەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

ڕۆژی 1-12-2026 دیالۆگی نیشتمانیی عێراق بە بەشداریی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەسەر دەستپێشخەریی دادوەر فایەق زێدان ساز دەکرێت.

کەناڵ8

Sat Nov 28 2026

Loading related news...