پارتی دەم: پێویستە کێشەکانی هەولێر و بەغداد بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن

لۆگۆى پارتى دەم
لۆگۆى پارتى دەم

پووختەى هەواڵەکە

  • پارتی دەم، ڕایگەیاند، ناکۆکییەکان بە بڕیاری تاکلایەنە و سەربازی چارەسەر ناکرێن.

  • پارتی دەم، ڕایگەیاند، پشتگیری لە گرەنتیکردنی پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەین.


ئەنجوومەنی ناوەندیی بەڕێوەبردنی پارتی دەم ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکردەوە و داوا دەکات گفتوگۆ و دانوستان بکرێتە بنەمای چارەسەری کێشەکان.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکە

  • جەخت لە پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.

  • پێگە ڕەوا و یاساییەکەی هەرێمی کوردستان بە دەستوور گرەنتی کراوە.

  • بەرهەمی خەبات و ئیرادەی گەلە و پاراستنی ئەو پێگەیە لە سوودی ئاسایشی عێراقیشدایە.

  • ناکۆکییە کارگێڕی، ئابووری و یاساییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر بە بڕیاری تاکلایەنە، گوتاری توند و سەربازیی چارەسەر ناکرێن.

  • پارتی دەم داوای یەکگرتوویی لە لایەنە کوردستانییەکان دەکات.

  • دەڵێت، پشتگیری لە گرەنتیکردنی پێگەی دەستووریی و دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکەن.

ڕاگەیێنراوەکەى پارتى دەم، لە کاتێکدایە، چەند دیپلۆماتکار و بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا، هەڵوێست و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەم پێشهاتانە دەربڕیوە، لەوانە زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق هۆشداری دەدات لە ناسەقامگیربوونی عێراق بەهۆی ئەو هەنگاوانەی عەلی زەیدییەوە و ئاماژە بەوەدەکەن، دەستووری عێراق چوارچێوەیەکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و پاراستنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

هەڵوێستی بەشێک لە دیپلۆماتکارانی ئەمریکا سەبارەت بە هەنگاوەکانی زەیدی

Loading related news...