
دەستەی کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکانی عێراق بەرزبوونەوە تۆمار دەکەن.
ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور بێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی شەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و باشووری عێراق نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوەڕاستی عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی بەرزبوونەوەیەکی کەم تۆمار دەکەن.
سلێمانی 17.
دهۆک 18.
هەولێر 19.
کەرکووک و نەینەوا 20.
سەڵاحەدین و ئەنبار 23.
بەغداد و دیالە و کەربەلا و نەجەف و واست 24.
بابل و دیوانییە و میسان و زیقار 25.
موسەننا و بەسڕە 26 پلەی سیلیزیی دەبێت.
ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە ڕۆژدا، بەڵام لە شەودا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ، پلەکانی گەرماش لە هەرێمی کوردستان و باشووری عێراق کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بە گوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار دەکەن.
ئاسمان لە هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر دابەزینێکی کەم تۆمار دەکەن.