ڕاگەیێنراوى هاوبەشى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان

پووختەى هەواڵەکە

  • یەکێتى و پارتى، ڕایانگەیاند، بڕیارەکانى بەغداد چاوەڕواننەکراو و جێگەى سەرسوڕمانن.

  • یەکێتى و پارتى، ڕایانگەیاند، پێویستە هەموولایەک پابەندى دەستوور بن.

  • یەکێتى و پارتى، ڕایانگەیاند، ئەگەر کێشەیەک لە نێوان هەولێر و بەغداد هەبێت دەستوور حەکەم بێت.

  • یەکێتى و پارتى، ڕایانگەیاند، جگە لە دەستوور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکى دیکە لە دژى هەرێمى کوردستان دژى دەستوورە.


پاش ڕووداوەکانى ئەمڕۆ و ڕاگەیێنراو و بڕیارەکانى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە بارەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان و دەروازە سنوورییەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕاگەیێنراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و جەختیانکردەوە، پێویستە هەموولایەک پابەندى دەستوور بن، ڕاشیانگەیاند، جگە لە دەستوور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکى دیکە لە دژى هەرێمى کوردستان دژى دەستوورە.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکەى یەکێتى و پارتى:

  • ڕاگەیێنراوی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەو پێشهات و ڕێوشوێنانەی لەم چەند ڕۆژەدا کە لە عێراقدا لە ئارادایە بۆ هاونیشتمانییانى هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن.

  • هەموو لایەک باش دەزانن هەرێمی کوردستان لەو مافانەی لە دەستووری عێراقدا هاتوە زیاتری داوا نەکردوە.

  • بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو مافە دەستووریەکانی پێشێل کراون.

  • یەکێتى و پارتى جەخت لەوە دەکەنەوە، هەموو لایەک پێویستە پابەندی دەستوور بن.

  • ئەگەر کێشەیەکیش لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فێدراڵدا هەبێت دەبێ دەستوور حەکەم بێت لە نێوانیان.

  • جگە لە دەستوور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لە دژی هەرێمی کوردستان دژی دەستوورە.

  • هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێن و خەباتی دوورودرێژی گەلی کوردستانە.

  • پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکان هێڵی سوورن.

  • ئێمە لەگەڵ دیالۆگ و شەفافییەت و لێکتێگەیشتنین.

  • بڕیاری تاک لایەنە خزمەتی ئەمنییەت و سەقامگیری عێراق ناکات.

ڕاگەیێنراوەکەى یەکێتى و پارتى، لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـى تشرینى دووەمى 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانى عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرایکرد، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە قاچاخچێتیی نەوت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور کردوە و لەو بارەیەوە ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد.

بڕیار و ڕێکارە ئیداری و ئەمنییەکان

  • دوورخستنەوەی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە پۆستەکەی.

  • دوورخستنەوەی هەردوو (فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک) بە هۆی کەمتەرخەمی لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی نەوت.

  • بەخشینی فەرماندەی فەوجی یەکی پۆلیسی وزە، یاریدەدەرەکەی، بەڕێوەبەری فەوجی یەکی پۆلیسی وزە و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی فەوجی یەک.

  • سەرزەنشتکردنی بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکووک.

  • هەڵپەساردن لە کار (لەکارلادانی کاتی)ی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور و جێگرەکانی، تاوەکو ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکە لەلایەن دەستەی دەستپاکیی فیدراڵییەوە تەواو دەبێت.

  • بەخشینی لێپرسراوی بەشی پشکنین لە کەرکووک لە کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئەرکەکانی.

  • هەڵپەساردن لە کار (لەکارلادانی کاتی)ـی بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پیشەسازیی کانزاکردن لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، تاوەکو ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان لەلایەن دەستەی دەستپاکیی فیدراڵییەوە تەواو دەکرێن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە

مەسروور بارزانی: ڕاگەیێنراوەکەی بەغداد تووشی سەرسووڕمانی کردین و جێگەی قبوڵ نییە

Loading related news...