
مەسعود بارزانى ڕایگەیاند، هەڵمەتێكی چەواشەكارانە و زاڵمانە هەیە لەدژی هەرێمى کوردستان.
مەسعود بارزانى ڕایگەیاند، ڕۆژانە تۆمەتی ناڕەوا لە دژی هەرێمى کوردستان بڵاو دەكرێتەوە.
مەسعود بارزانى ڕایگەیاند، بەداخەوە دەستوور جێبەجێ نەكرا.
مەسعود بارزانى ڕایگەیاند، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەستكرا بە دژایەتیكردنی ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان.
مەسعود بارزانى ڕایگەیاند، ئێمە هاوکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بووین لە بنبڕکردنی گەندەڵی.
مەسعود بارزانى ڕایگەیاند، هاوکار دەبین لە ڕێگریکردن لە کاری نایاسایی و دیاردەی قاچاخچێتی.
مەسعود بارزانى ڕایگەیاند، پێویستە هەموو لایەكمان دەست بە بنەماكانی دەستوورەوە بگرین.
پێویستە عەقڵ حاكم بێت.
مەسعود بارزانى ڕایگەیاند، هیچ كەسێك پشت بە میزاج و زانیاریی هەڵە و بڕیاری نادروست و ماڵوێرانكەر نەبەستێت.
مەسعود بارزانى ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان ناچێتە ژێر باری بڕیاری نادەستووری و سەپاندنی ئیرادەی هیچ كەس و لایەنێك.
مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، دواى بڕیارەکانى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە بارەى هەناردەکردنى نەوت لە لایەن هەرێمى کوردستان و دەروازە سنوورییەکان و پاش ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکەى پارتى و یەکێتى، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا جەختیکردوەتەوە، ماوەیەكە لە ناوەندەكانی بڕیاری عێراقیدا جموجۆڵ و هەڵچوونێكی ناسرووشتی لە دژی هەرێمی كوردستان بەدی دەكرێت كە خۆی لە هەوڵدان بۆ پێشێلكردنی بنەماكانی فیدراڵییەت و دەستووری عێراق و پشتگوێخستنی مافەكانی گەلی كوردستان و خستنەڕووی بڕیار و بیرۆكەی ناتەندروست و سەركێشانە دەبینێتەوە.
هەموو لایەك ئەوە باش دەزانن كە گەلی كوردستان خەباتێكی دوورودرێژی لە پێناو دەستەبەركردنی مافەكانیدا هەبووە.
لەو ڕێگەیە كارەساتی گەورەی بەسەردا هێنراوە
ئێمە هەر لە سەرەتاوە پشتیوانیی خۆمان بۆ سەرۆكوەزیران عەلی زەیدی ڕاگەیاند.
هەر لە ئەنفال و كیمیابارانەوە بگرە هەتاوەکو تێكدانی هەزاران گوند و دەركردنی زۆرەملێ و گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە كوردنشینەكان و دەیان تاوانی گەورەی دیکە كە لە دژی گەلی كوردستان ئەنجام دراون.
بەڵام گەلی كوردستان ئیرادەی خۆی لەدەست نەدا و بە خوێن و قوربانیدانی خۆی لە دژی هەموو چەشنە ستەمكارییەك وەستایەوە.
هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2003 ڕۆڵی سەرەكیی هەبوو لە ڕووخانی ڕژێم و كۆتایهێنان بە دیكتاتۆرییەت.
هەروەها ڕۆڵی باڵای هەبوو لە بونیادنانی عێراقی تازە وداڕشتنی دەستوور.
دەستوورێك كە لە ژێر سایەیدا هەموو عێراقییەكان بحەسێنەوە و كۆتایی بە نەهامەتی و نكۆڵیكاری بێت.
ئەو ڕۆڵەش بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان بوو كە ڕێگەی دا هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەشداری لە ڕووخانی ڕژێم و بونیادنانی عێراقی نوێدا بكەن.
ئێمە هەموومان وامان دەزانی كە لە دەستووری عێراقدا ئەرك و مافەكانی هەموو لایەك جێگیر بووە.
حوكمڕانانی عێراق ڕێز لە دەستوور و ئیرادەی گەل دەگرن.
بەڵام بە داخەوە دەستوور جێبەجێ نەكرا.
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەستكرا بە دژایەتیكردنی ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان.
پێشێلكردنی پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان.
كە ئەو پڕەنسیپانە لە هەموو سەردەمێكدا كلیلی ڕزگاركردنی عێراق لە قەیرانەكان و گەیشتن بە پێشكەوتن و ئاسوودەییە بۆ هەموو عێراقییەكان.
ئێمە هەر لە سەرەتاوە پشتیوانیی خۆمان بۆ سەرۆكوەزیران عەلی زەیدی ڕاگەیاند لە چارەسەركردنی كێشەكان.
پاڵپشتی بوین لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بە كردەوە ئەوەمان ئەنجامداوە.
ئێستا كە هەڵمەتێكی چەواشەكارانە و زاڵمانە هەیە لە دژی هەرێمى کوردستان و ڕۆژانە تۆمەتی ناڕەوا لە دژی هەرێم بڵاو دەكرێتەوە.
ئێمە بڕوامان وایە، چارەسەركردنی گرفتەكان بە هەڵمەتی نادروست و تۆمەتی بێ بنەما و بڕیاری تاكلایەنە ناكرێت.
ئێمە چۆن هاوکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بووین لە بنبڕکردنی گەندەڵی.
ئەوهایش هاوکار دەبین لە ڕێگریکردن لە کاری نایاسایی و دیاردەی قاچاخچێتی، بەڵام لە ڕێگەی یاسایی و دەستوورییەوە.
پێویستە هەموو لایەكمان دەست بە بنەماكانی دەستوورەوە بگرین.
لەو وڵاتەی بۆ ڕزگاربوونی لە دیكتاتۆرییەت و گەیشتن بە ئازادی ڕەنجی زۆری بینیوە.
پێویستە عەقڵ حاكم بێت و هیچ كەسێك پشت بە میزاج و زانیاریی هەڵە و بڕیاری نادروست و ماڵوێرانكەر نەبەستێت.
هەرێمی كوردستانی عێراق لە دەرئەنجامی خەبات و قوربانیدانی 100 ساڵەی گەلی كوردستان و بە خوێنی سەدان هەزار شەهید هاتۆتەكایەوە و خاوەن مافی ڕەوای خۆیەتی.
هەرێمی كوردستان ناچێتە ژێر باری بڕیاری نادەستووری و سەپاندنی ئیرادەی هیچ كەس و لایەنێك.
ڕاگەیێنراوەکەى مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە کاتێکدایە، پێشتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕاگەیێنراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا جەختیانکردەوە لەوەى، ڕاگەیێنراوی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەو پێشهات و ڕێوشوێنانەی لەم چەند ڕۆژەدا کە لە عێراقدا لە ئارادایە بۆ هاونیشتمانییانى هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن.
ڕاگەیێنراوى هاوبەشى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان: بڕیارەکانی عەلی زەیدی بنەماکانی فیدڕاڵیزم لاواز دەکەن
