بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، بە قووڵی شانازی بە ناسنامەی کوردیمان و ئەو مافانەوە دەکەین کە گەلەکەمان بە سەختی بەدەستی هێناون.

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، پێویستە دانایی و سەقامگیری و سەروەریی یاسا لە سەروو هەموو شتێکەوە بێت.

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، پێویستە تەنیا بە دەستوور ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن.

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، با هەمووان بزانن پابەندبوونمان بە ئاشتی و گفتوگۆ لە هێز و بەرپرسیارێتییەوە سەرچاوەی گرتووە.

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، پابەندین بە پاراستنی شکۆ و خاک و پێگەی دەستووریمان هەرکاتێک پێویست بکات.


بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەى ڕووداوەکانى ئەمڕۆ و بڕیارەکانى حکومەتى فیدراڵى، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد، پێویستە دانایی و سەقامگیری و سەروەریی یاسا لەسەر هەموو شتێکەوە بێت، ڕاشیگەیاند، پێویستە تەنیا بە دەستوور ناکۆییەکان چارەسەر بکرێن.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى

  • لەم کاتەدا پێویستە دانایی، سەقامگیری و سەروەریی یاسا لە سەرووی هەموو شتێکەوە دابنرێن.

  • ئەو ئاڵنگارییانەی ئەمڕۆ رووبەڕوومان دەبنەوە، تەنیا دەکرێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەستووری عێراقەوە وەک چوارچێوەیەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان یەکلا بکرێنەوە.

  • گفتوگۆی مانادار و بونیادنەر تاکە ڕێگەی دروست و کردەییە بۆ پاراستنی مافی هەموو هاووڵاتییان و پارێزگاریکردن لە ئاشتی لە سەرانسەری ناوچەکەدا.

  • لە هەمان کاتدا، سەقامگیریی ڕاستەقینە پێویستی بە لێپرسینەوە هەیە.

  • ئێمە بە تەواوی بڕوامان وایە شەفافییەت دەبێت بەردی بناغەی حوکمڕانی بێت.

  • گەندەڵی متمانەی گشتی لاواز دەکات و دامەزراوەکانمان بێهێز دەکات.

  • بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی تووند لە هەر کوێیەک ڕووبدات رووبەڕووی ببینەوە و سزای بدەین بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ لێی بەرپرسیارە.

  • بزانن پابەندبوونمان بە ئاشتی و گفتوگۆوە لە هێز و بەرپرسیارێتییەوە سەرچاوە دەگرێت، نەک لە دوودڵی.

  • بە قووڵی شانازی بە ناسنامەی کوردیمان و ئەو مافانەوە دەکەین کە گەلەکەمان بە سەختی بەدەستی هێناون.

  • هەمیشە و بە تەواوی پابەندین بە پاراستنی شکۆ، خاک و پێگەی دەستووریمان لە هەر کاتێکدا پێویست بکات.

  • لە کۆتاییدا، خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان شایستەی ئاسایش، خۆشگوزەرانی و سەرکردایەتییەکی بەرپرسیارن.

  • دووپاتی دەکەینەوە، هەڵوێستمان نەگۆڕە و پابەندین بە دیپلۆماسییەتی ئاشتییانە، ڕێزگرتنی دوولایەنە و چارەسەرە دەستوورییەکان وەک تاکە ڕێگە بۆ بەرەوپێشچوون.

ئەوە لە کاتێکدایە،  پێشتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕاگەیێنراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا جەختیانکردەوە لەوەى، ڕاگەیێنراوی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەو پێشهات و ڕێوشوێنانەی لەم چەند ڕۆژەدا کە لە عێراقدا لە ئارادایە بۆ هاونیشتمانییانى هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ڕاگەیێنراوى هاوبەشى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان

پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

مەسروور بارزانی: ڕاگەیێنراوەکەی بەغداد تووشی سەرسووڕمانی کردین و جێگەی قبوڵ نییە

Loading related news...