ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی: 639 خێزانی ئاوارەی کەمپەکانی عێراق بۆ ناوچەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە

کەمپێکی ئاوارەکانی عێراق لە کاتی شەڕی داعش دا
کەمپێکی ئاوارەکانی عێراق لە کاتی شەڕی داعش دا

پووختەی هەواڵەکە

  • ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، 639 خێزانی ئاوارەی کەمپەکانی عێراق گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

  • لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ تێکەڵکردنەوەی ئەو کەمپانەی کە ماوە لە هەولێر و لە موسڵ.


ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی باسی لەوەکردووە، لەسەرەتای ساڵەوە، 639 خێزان کە لە سێ هەزار و 834 کەس پێکهاتوون و ئاوارەی کەمپەکان بوون، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان. دەشڵێن، گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بە خواستی خۆیان بووە.


باسکال ریتنجنز سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بە ڕۆژنامەی فەرمیی عێراقی:

  • هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بەردەوامە و بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت.

  • هێشتا پاڵپشتی دارایی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بە خواستی خۆیان بەردەوامە.

  • لەهەماهەنگیدان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ داخستنی کەمپەکان و کۆکردنەوەی ئەو ئاوارانەی کە ماون لە چەند کەمپێکی کەمدا، ئەوەش لە ڕێگەی تیمەکانی کارەوە بۆ دانانی چارەسەری بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

  • حکومەتی عێراق ڕژدە لەسەر تێکەڵکردنی هەردوو کەمپی بەحرکە و دیبەگە لە هەولێر، لەگەڵ تێکەڵکردنی سێ کەمپی ڕۆژهەڵاتی موسڵ و کردنیان بە یەک دانە .

  • بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن و لەهەر هەنگاوێکدا ڕاگەیاندنی فەرمییان دەبێت بە داخستنی کەمپەکە یان تێکەڵکردنی.

ڕێکخراوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، لەپاش داخستنی کەمپی ئاشتی لە سلێمانی لە 2024، هەزار و 100 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ شارۆچکەی دوجەیل لە پارێزگای سەڵاحەدین و هەر خێزانێکی شایستە بڕی چوار ملیۆن دیناری پێدراوە..

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: زیاتر لە 350 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان و عێراق دان

Loading related news...