ساڵانە 20 هەزار کەس لە ئێران بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیان لە دەست دەدەن

ڕووداوێکى سەختى هاتووچۆیە لەسەر ڕێگەى یەکێک لە شارەکانى ئێران
ڕووداوێکى سەختى هاتووچۆیە لەسەر ڕێگەى یەکێک لە شارەکانى ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە ئێران هەژمار دەکرێن.
  • وەزیری تەندروستیی ئێران: ساڵانە 20 هەزار کەس بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.

محەممەد ڕەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستیی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی گوتووە، "بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ناوەوە و دەرەوەی شارەکان، ساڵانە نزیکەی 20 هەزار کەس لە سەرانسەری ئێران گیان لە دەستدەدەن.


نیگەرانییەکان لە بارەى هۆکارى ڕووداوەکانى هاتوچۆ

  • زەفەرقەندی: تاوەکو کوالێتیی ئۆتۆمبیلەکان و خراپیی ڕێگاوبانەکان و پابەندبوونی شوفێران بە تەواوی جێبەجێنەکرێن، ئاماری مردن و برینداربوون ڕوو لە زیادبوون دەکات.
  • پێشتر دامەزراوەی پزیشکی دادیی ئێران، ڕایگەیاندبوو، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 6 هەزار کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە.
  • زیاتر لە 143 هەزار کەس بەوهۆیەوە برینداربوون.

بە گوێرەی ئاماری پۆلیسى هاتوچۆى ئێران، تەنیا لە ساڵی 2025دا، 19 هەزار و 540 کەس گیانیان لە دەستداوە کە 15 هەزار و 660 کەسیان پیاو، سێ هەزار و 880 کەسیان ژن بوون.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە سێ مانگدا لە سنە  2 هەزار و 250 کەس بە رووداوى هاتوچۆ برینداربوون

سامیا حەسەن

Tue Oct 13 2026

Loading related news...