لە سێ مانگدا لە سنە  2 هەزار و 250 کەس بە رووداوى هاتوچۆ برینداربوون

یەکێک لە رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان
یەکێک لە رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان

بەڕێوەبەری پزیشکیی دادی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە سێ مانگدا لە پارێزگاکە زیاتر لە دوو هەزار کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە برینداربوون.

بێهزاد غەزەنفەری پوور، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی پارێزگای سنە دەڵێت، لە 21ـی ئازارەوە بۆ 21ـی حوزەیران، دوو هەزار و 250 کەس لە پارێزگاکە بە رووداوى هاتوچۆ برینداربوون، کە هەزار و 637 کەسیان پیاو و 613 کەسیان ژن بوون.

باسى لەوەشکردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، رووداوەکانى هاتوچۆ لە سنە 14% زیادیانکردووە.

هۆکارەکانى زیادبوونى رووداوەکانى هاتوچۆ بۆ بەکارهێنانی مۆبایل، ماندویەتی، خراپیی رێگەوبانەکان و خراپیی کوالیتی ئۆتۆمبێلەکان، لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گەڕێندراونەتەوە.