
پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ زانیاریى بە کەناڵ8 گەیشت کە مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى خرایە سەر هەژمارى وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
پێش نیوەڕۆ سروە محەممەد پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى گوت "بڕیارە پارەى تەواوەتى بۆ مووچە کۆبکرێتەوە و بخرێتە سەر هەژمارەکە".
مووچەى مانگى ئاب لە 15 بۆ 19ـى ئەیلوول دابەشکرا، پێشبینى دەکرێت مووچەى مانگى ئەیلوول لە هەفتەى داهاتوودا دابەشبکرێت.
ئەحمەد حاجى ڕەشید: داهات کۆببێتەوە تاوەکو پێنجشەممە مووچە دێت