ئەحمەد حاجى ڕەشید: داهات کۆببێتەوە تاوەکو پێنجشەممە مووچە دێت
مەعاز فەرحان 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- لیژنەى دارایى و وەزیرى دارایى عێراق کۆبوونەوە.
- وەزیرى دارایى عێراق لەبارەى مووچەوە گرەنتى داوە.
- بە پەرلەمانتارانى گوتووە بە زووترین کات مووچە دەنێرین.
لەو بارەیەوە ئەحمەد حاجى ڕەشید، ئەندامى لیژنەى دارایى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى کەناڵ8 ئامادەیى بوو گوتى "فالح سارى لە کۆبوونەوەکەدا گوتى ئەگەر پارەى کۆکراوە بەشى هەرێمى کوردستانى کرد تاوەکو تاوەکو پێنجشەممە مووچە خەرجدەکرێت و هیچ کێشەیەکى نییە".
فالح سارى لەبارەى مووچەوە بۆ پەرلەمانتارانى کورد:
- مووچەى هەرێمى کوردستان گرەنتى کراوە.
- بەگوێرەى ڕێککەوتنى سەردەمى محەممەد شیاع سوودانى ناردنى مووچە بەردەوام دەبێت.
- هیچ گرفتێک لەبەردەم خەرجکردنى مووچەدا نابێت.
- وەک مانگەکانى پێشوو داهاتى ناوخۆ لە خەرجیى مووچە دەبڕدرێت.
سەرەتاى ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی هەرێمى کوردستان لیستی مووچەی ئەیلوول و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب ڕادەستى وەزارەتى دارایى فیدراڵ کرد، کە لەگەڵ نەوت و داهاتى نانەوتى دوو مەرجى خەرجکردنى مووچەن.
مەعاز فەرحان
2 کاتژمێر پێش ئێستا