چاوەڕێی نوێترین ئەلبوومی عەدنان کەریم بن

پووختەی هەواڵ:

  • بە فەرمی و لە هەژماری خۆی، عەدنان کەریم نوێترین ئەلبوومی ڕاگەیاند

  • ئەلبوومە نوێیەکە بە ناونیشانی گوارە بڵاودەکرێتەوە

  • لە تۆڕەکانی ئینتەرنێت بڵاویدەکاتەوە


بڕیارە حەوتی تشرینی دووەم، کاتژمێر شەشی ئێوارە، ئەلبوومە نوێیەکەی عەدنان کەریم لەسەر ئەم تۆڕانە بڵاوبکرێتەوە:

  • یوتیوب

  • ئایتونز

  • سپۆتیفای

وەکو لە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی پێ داوە: کامکارەکان موزیکیان بۆ سەرجەم گۆرانییەکانی ئەم ئەلبوومە ژەنیوە.

ئەلبوومەکە بە ناونیشانی گوارە، 11 گۆرانی لەخۆدەگرێت.

عەدنان کەریم:

  • تەمەنی 63 ساڵە و یەکێکە لە دیارترین ژەنیار و گۆرانیبێژانی کوردستان

  • بەنزیکەی 20 ئەلبوومی هەیە

  • دوایین ئەلبوومی لە ساڵی 2022 بە ناونیشانی شار بڵاوکردووەتەوە

  • تاوەکو ئێستا دوو ئەلبوومی بە هەماهەنگیی کامکاران بڵاوکردووەتەوە

حەسەن فەلاح

Wed Nov 04 2026

Loading related news...