
پووختەی هەواڵ:
فیلیپ ژانادا بوو بە براوەی خەڵاتی ئەدەبیی گۆنکۆر بۆ ساڵی 2026
خەڵاتی ئەدەبیی گۆنکۆر بەرزترینە لە ئاستی فەڕەنسا
پێشووتر ژانادا جەختی لەوە کردەوە کە ژیریی دەستکردی لە نووسینەوەی کتێبەکەی بەکارهێناوە
ژانادا:
تەمەنی 62 ساڵە
لە دیارترین نووسەرانی فەڕەنسایە
لە بنەڕەتی دەنگی نۆ ئەندامی گۆنکۆر، توانی شەش دانەیان بەدەستبهێنێت
ڕۆمانەکەی بە ناونیشانی The Unknown Woman of the Quai de Javel بە باشترین ڕۆمانی ئەمساڵی فەڕەنسا هەڵبژێردراوە
لەبارەی ڕۆمانەکە:
دۆسیەی کوژرانی خانمێکی تەمەن 29 ساڵە
پرسی کۆچ و ناوبانگ و جوانی لەخۆدەگرێت
تەکنیکی لێکۆڵینەوەی پۆلیسیی ڕاستەقینەی تیادا بەکارهێنراوە
پێشووتر ژانادا بە ئاشکرا ئاماژەی بەوە دابوو: بە هاوکاریی ChatGPT و Claude ڕۆمانەکەی نووسیوە و گفتوگۆی لەگەڵ ئەم ژیرییە دەستکردانە کردووە.
ژانادا بەرگری لەخۆی دەکات و دەڵێت:
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە نووسینەوەی ڕۆماندا، وەکو بەکارهێنانی کاریگەرییە وێنەییەکانە لە فیلمسازیدا.. پێویستیشە نووسەران لەبارەی بەکارهێنانی ژیرییە دەستکردەکان ڕاشکاو بن.

گرنگیی خەڵاتی گۆنکۆر لە چیدایە؟
لە دیارترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی جیهانە
گەرچی خەڵاتە داراییەکەی تەنیا 10 یۆرۆیە، بەڵام واتایەکی بەرزی سیمبولیی هەیە
کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی فرۆشی کتێبی براوە
بەهۆی گۆنکۆرەوە بەرهەمە فەڕەنسییەکان لە جیهاندا دەناسێنرێن و وەرگێڕانیان بۆ دەکرێت