ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـى تشرینى یەکەمى 2026، قوباد تاڵەبانى، لێپرسراوى مەکتەبى سکرتارییەتى سەرۆک مام جەلال، لەمیانى سەردانەکەى بۆ شارۆچکەى کۆیە، ئاماژەی بە گرنگیی کۆیە کرد بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و داوایکرد ئەندامانی ئەنجوومەنی مەڵبەند زۆر زیاتر لە جاران خۆیان ماندوو بکەن و خۆیان بە داکۆکیکاری مافی هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کۆیە بزانن.
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە شارۆچکەى کۆیە، هاوکات لە کەمپى زانکۆى کۆیە، بەبۆنەى یادى 23 ساڵەى دامەزراندنى زانکۆى کۆیە بەهاوکارى دامەزراوەى سەرۆک مام جەلال، بەردى بناغەى پارکى هەوارى زانکۆى کۆیەى دانا.
بافڵ جەلال تاڵەبانى لە یادى کۆچى دوایى مام جەلال: بەڵێنەکە ڕوونە
قوباد تاڵەبانی لە زانکۆی کۆیە: پشتگیری لە پڕۆژە داهێنەرەکان و پاراستنی ژینگە دەکەین