خانمێکی کورد خەڵاتێکی گەورەی ئەڵمانیای بردەوە

پووختەی هەواڵ:

  • شیدا بازیار خانمە نووسەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

  • شیدا بووە بە براوەی خەڵاتی کتێبی ئەڵمانی بۆ ساڵی 2026

  • خەڵاتەکە ساڵانە دەدرێت بە باشترین کتێب کە بە ئەڵمانی نووسرابێت

  • ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە لەبارەی گوندێکی خەیاڵییە لە ئەڵمانیا


شیدا بازیار خەڵکی ئاودانانی ئیلامە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لە ئەڵمانیا ڕۆمانەکەی بە ناونیشانی Die Lücken/بۆشاییەکان بڵاوکردووەتەوە.


لە بنەڕەتی 205 ڕۆمانی بەربژێر، بەرهەمەکەی شیدا دەستنیشان کراوە و وەکو براوەی ئەمساڵی خەڵاتی کتێبی ئەڵمانیا ستایشی هەوڵەکەیان کردووە.

لەبارەی ڕۆمانەکە:

  • لە گوندێکی خەیاڵیی ئەڵمانیا ژیانی چەند نەوەیەک دەگێڕێتەوە

  • بە پانتایی 90 ساڵ لە ئەزموون کارەکتەرەکان ڕۆڵدەگێڕن

  • پرسی نازیزم و جووەکان هاوتای کۆچبەرانی ئێستە لەخۆدەگرێت

خوێنەری کورد، لەم ڕۆمانەدا، دەنگدانەوەی ئەزموونی پڕ لە ئازاری مێژووی خۆی دەبیستێتەوە، لە سەرکوتکردن، ڕاگواستن و هەوڵەکانی سڕینەوەی ناسنامە و زمانەکەیدا.

لەبارەی خەڵاتەکە:

  • خەڵاتی کتێبی ئەڵمانی لە دیارترین و بەناوبانگترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی وڵاتەکەیە

  • ساڵانە کۆمەڵەی بڵاوکەرەوە و کتێبفرۆشان دەیبەخشن

  • ساڵی 2005 دامەزراوە

  • ئامانجی دەستنیشانکردنی باشترین ڕۆمانی ساڵ و برەودانە بە ئەدەبی هاوچەرخی زمانی ئەڵمانی

  • براوە بڕی 25 هەزار یۆرۆی پێ دەدرێت

  • نووسەرانی ڕەچەڵەک جیاواز دەتوانن بەشدار ببن

  • بەراورد دەکرێت بە خەڵاتی ئەدەبیی بوکەر

حەسەن فەلاح

Wed Nov 11 2026

Loading related news...