مایکڵ جۆن هاریسن بوو بە بەتەمەنترین براوەی خەڵاتی بوکەر

پووختەی هەواڵ:

  • مایکڵ جۆن هاریسن تەمەنی 81 ساڵە و لە دیارترین نووسەرەکانی بەریتانیایە

  • توانی ببێت بە براوەی خەڵاتی بوکەر بۆ ساڵی 2026

  • ئێستا هاریسن بەتەمەنترین براوەی خەڵاتی بوکەرە لە مێژوودا


ڕۆمانەکەی هاریسن بە ناونیشانی The End of Everything وەکو باشترین ڕۆمانی ئەمساڵ لە بەریتانیا دەستنیشان کراوە و لە یەکەم بەربژێربوونیدا توانی خەڵاتەکە بباتەوە.


پێشووتر مارگرێت ئاتوودی خانمە نووسەر، لە تەمەنی 79 ساڵیدا، لە ساڵی 2019 بوو بە بەتەمەنترین براوەی بوکەر؛ ئێستا نازناوەکە بەناوی مایکڵ جۆن هاریسنەوەیە.

هاوتای بردنەوەی نازناوەکە، هاریسن بڕی 50 هەزار پاوەندیشی پێ درا؛ ڕۆمانەکەی 198 پەڕەیە و لە براوەکانی دیکە کورتترە.

مایکڵ جۆن هاریسن:

  • ماوەی 60 ساڵە سەرقاڵی نووسینە

  • لە ئاستی ڕەخنەی ئەدەبیدا ناوبانگی هەیە

  • شێوازی نووسینی خەیاڵی و تاقیکارییە

  • گرنگیی بە خەیاڵ، ئەفسانە، چیرۆکی ڕاستەقینە و دەروونی دەدات

  • نووسەری 13 ڕۆمانە

  • خاوەنی پێنج کۆمەڵە کورتەچیرۆکە

خەڵاتی بوکەر:

  • لە دیارترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی بەریتانیا و جیهانە

  • تایبەتە بە ئەدەبی خەیاڵی

  • ساڵانە دەدرێت بەو ڕۆمانەی بە ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە لە بەریتانیا و ئێرلەندا

  • ساڵی 1969 بۆ یەکەمجار دامەزراوە

حەسەن فەلاح

Tue Nov 10 2026

Loading related news...