
پووختەی بابەت:
ڕووفاتی جەنگیزخان، بە پەنهانی ماوەتەوە و یەکێکە لە دیارترین نهێنییەکانی مێژوو
چەندین چیرۆک و ئەفسانەی جیاواز لەبارەی ناشتنەکەی هەن ئەمەش دۆزینەوەکەی سەخت کردووە
نەبوونی سەرچاوەی پشتڕاستکراو وای کردووە شوێنەوارەکانی ون ببن
گومان دەکرێت لە ناوچەیەکی شاخاویدا بەخاک سپێردرابێت
شارەزایانی شوێنەوار، بۆ جارێکی دیکە، لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی دۆزینەوەی گۆڕ و ڕووفاتی جەنگیز خان چڕکردووەتەوە، ئەوان گومان دەکەن گۆڕی ئەم ڕابەرە باڵایەی مەنگۆلەکان، لە ناوچەیەکی شاخاویدا بێت.
ئەفسانەی شاردنەوەی ڕووفاتی جەنگیز خان چییە؟
هاوژینەکەی ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە ئامادەکردنی ڕێوڕەسمی ناشتنەکەی
بەنزیکەی هەزار سەرباز گۆڕەکەیان بەرەو ناوچەیەکی شاخاویی پەنهان بردووە
بەدرێژایی 40 ڕۆژ هەر کەسێک لەسەر ڕێگەی بردنی ڕووفاتەکەی بووبێت، کوژراوە
بەدرێژایی ڕێگا، سەربازەکان ئاژەڵیان بۆ کردووە بە قوربانی
وشتریان لەگەڵ ڕووفاتەکەی زیندەبەچاڵ کردووە
سەدان پارچە زێڕ و زیو و خشڵی لەگەڵدا نێژراوە

بۆ شاردنەوەی تەواوەتی گۆڕەکەی سەربازەکان چیان کردووە؟
بە ئەندازەی ڕووبەرێکی فراوان، بە ئەسپ غاریان داوە بۆ شاردنەوەی شوێنەواری ناشتنەکەی
ئاڕاستەی ڕێڕەوی ڕووباریان گۆڕیوە و بە ئاو دایانپۆشیوە
تەواوی ئەو سەربازانەی لە ڕێوڕەسمەکەدا بوون کوژراون
تاوەکو ئێستا، هیچ مێژووناس و شارەزایەکی شوێنەوار، بەشێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی، نەیانتوانیوە ئەو خاڵانەی سەرەوە پشتڕاست بکەنەوە و بە ئەفسانە ناسێنراون.
بەهێزترین بەڵگە مێژووییەکان پێشنیازی کام شوێنانە دەکەن؟
چوار وڵاتی سەرەکی هەن لە جیهاندا کە وەکو پێگەی پێشبینیکراوی گۆڕی جەنگیز خان دەستنیشان کراون:
مەنگۆلیا
چین
کازاخستان
ڕووسیا

بەهێزترین بەڵگەش، لەبارەی چیای بورخان خەلدونە لە مەنگۆلیا، ئەم چیایە، بە چیای خوداش ناسراوە.
بۆچی چیای بورخان خەلدون بەهێزترین بەربژێرە؟
جەنگیز خان نزیک لەم چیایە لەدیکبووە
لەم ناوچەیە بەردەوام ڕاوی کردووە
لەم چیایە خوداوەندی تێنگری پەرستووە
بۆ دەربازبوون لە دوژمنەکانی پەنای بردووەتە بەر ئەم چیایە
پاش مردنی بە ماوەیەکی کورت، کراوە بە ناوچەیەکی قەدەغەکراو
هۆزی دەرخاد بەتایبەتی تەرخان کراون بۆ پاراستنی ناوچەکە و لە بەرامبەردا هیچ باجێکیان نەداوە و نەچوونەتە خزمەتی سەربازییەوە

ساڵی 2010 گەورەترین بەدواداچوون بۆ ڕووفاتەکەی کرا:
دەیان فۆتۆی بورخان خەلدون بە هاوکاریی مانگە دەستکردەکان تۆمار کران
فۆتۆکان بە یارمەتیی زیاتر لە 10 هەزار خۆبەخش شیکردنەوەیان بۆ کرا
زیاتر لە 30 هەزار کاتژمێر گەڕان بەناو فۆتۆکاندا کرا
55 شوێنەواری جیاواز دۆزرانەوە
بەڵام گۆڕەکەی جەنگیز خان نەدۆزرایەوە
لەبارەی جەنگیز خان:
لە سەروبەندی ساڵی 1162ی زایینی لە مەنگۆلیا و بە ناوی تیمۆجین لەدایکبووە
منداڵییەکی سەختی هەبووە و بە گەنجی بووە بە کۆیلە
هۆزە مەنگۆلییەکانی یەکخستووە و بووە بە ئیمپراتۆر
ساڵی 1206ی زایینی نازناوی جەنگیز خانی وەرگرتووە کە بە واتای حوکمڕانی گەردوون دێت
ساڵی 1227ی زایینی کۆچی دوایی کردووە
بەنزیکەی هەزار ساڵە نازانرێت ڕووفاتەکەی لەکوێیە
