29یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دەستی بە کارەکانی کرد.
فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ بە دروشمی گەلاوێژ سەکۆی کولتوورە جیاوازەکان بەڕێوەدەچێت.
لە شارێکدا کە مێژووی ئەدەب و ڕۆشنبیریی لەگەڵ ناسنامەکەی تێکەڵ بووە جارێکی دیکە فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەبێتەوە بە دیدارگەی ئەدیبان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان.
29یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دەستی بە کارەکانی کرد.
بە ئامانجی پەرەپێدانی کولتوور.
بەهێزکردنی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان.
دروستکردنی پردێک بۆ گفتوگۆی نێوان کولتوورە جیاوازەکان.
دروشمی گەلاوێژ سەکۆی کولتوورە جیاوازەکان بەڕێوەدەچێت.
ئەم خولەشی بە ناوی ئەدیب و شاعیری کورد، سامی هادی، ناونراوە وەک ڕێزگرتن لە مێژوو و بەرهەمە ئەدەبییەکانی.
بەشداریی نووسەران و هونەرمەندان لە ناوخۆی کوردستان و عێراق و چەندین وڵاتی دیکەش، ئەوە دەردەخات کە گەلاوێژ تەنیا بۆنەیەکی ساڵانە نییە، بەڵکو بوارێکە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیرۆکە و ناساندنی توانای ڕۆشنبیریی کوردی بە جیهان کە لە یەکەم رۆژدا چەندین بەرهەمی هونەری پێشکەشکران و بونە مایەی سەرنجی میوانان.
فێستیڤاڵەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت کە لەم خولەیدا بەرنامەیەکی جۆراوجۆری ئەدەبی و هونەری لەخۆدەگرێت وەک دانیشتن و پانێڵی ڕۆشنبیری، پێشانگای کتێب، پێشانگای شێوەکاری و وێنەگرتن، شیعر و ئەدەب، مۆسیقا و شانۆ کە خەڵاتی یەکەمەکان دەکرێن لە کۆتا رۆژی فیستیڤالەکە.
لە بەشی پێشبڕکێی ئەدەبیشدا 25 بەرهەم پەسەند کراون، کە بریتین لە حەوت لێکۆڵینەوە، حەوت چیرۆک و یازدە شیعر، بۆ ئەوەی بەرهەمە باشەکان بناسرێن و خەڵات بکرێن.