![[Undefined encoding]](https://media.channel8.com/ckb/1793952872916-DSC04636.jpg)
کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما دادەبەزێت.
پێشبینی بارانبارینی بە لێزمە و دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان.
کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی شەممە بە گشتی ئاسمان هەورە دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی مامناوەند لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست عێراق، هەندێک کات بارانبارینەکە دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە.
ڕۆژی شەممە لە باشووری عێراق ئەگەری نمەباران هەیە.
پلەکانی گەرماش لە هەرێمی کوردستان چەند پلەیەک دادەبەزێت.
لە باشووری عێراق وەک خۆی دەمێنێتەوە.
سلێمانی و دهۆک 16، هەولێر 18، نەینەوا 19، کەرکوک 20، دیالە 22، سەڵاحەدین 23، ئەنبار 24، بەغداد و کەربەلا 25، بابل و واست 26، نەجەف 28، دیوانییە و میسان و موسەننا 29، زیقار 31 و بەسڕە 33.
ئاسمان نیمچە هەرو دەبێت.
لە ڕۆژهەڵاتی عێراق بارانی بە لێزمە دەبارێت.
تەمێکی کەم لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق دروست دەبێت.
پلەکانی گەرما بە گشتی دابەزینی زیاتر تۆمار دەکات.
ڕۆژی دووشەممە کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق زیاتر دادەبەزێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سێشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری بارانبارینێکی کەم لە باشووری عێراق هەیە، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکووری عێراق بەرزبوونەوە تۆمار دەکەن.