ئامەدسپۆر لە یارییەکی چارەنووسسازدا دەبێتە میوانی گاڵاتاسارای

ئامەدسپۆر دواى 36 ساڵ لە دامەزراندنی بۆ یەکەمجار ئامەدسپۆر گەیشتە خولى سوپەرلیگى تورکیا
ئامەدسپۆر دواى 36 ساڵ لە دامەزراندنی بۆ یەکەمجار ئامەدسپۆر گەیشتە خولى سوپەرلیگى تورکیا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئامەدسپۆر و گاڵاتاسارای ململانێی گرتنەدەستی پێشەنگیی دەکەن.

  • گاڵاتاسارای 25 خاڵى هەیە و ئامەدسپۆریش 23 خاڵی هەیە.


لە یارییەکی بەهێزدا، ئامەدسپۆر بۆ گرتنەوە دەستی پێشەنگیی خولی نایابی تورکیا و گاڵاتاساری بۆ مانەوە لە پێشەنگیدا، ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.


یارییەکانی هەفتەی 11ـیەمی خولی نایابی تورکیا

  • کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، گاڵاتاسارای میوانداری یانەی ئامەدسپۆر دەکات.

  • گاڵاتاسارای بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و ئامەدسپۆریش 23 خاڵی هەیە و پلەی دووەمی ڕیزبەندیی خولەکەی گرتووە.

  • گاڵاتاسارای دەیەوێت درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات.

  • لە پێشەنگی خولەکەدا بمێنێتەوە.

  • ئامەدسپۆریش دەیەوێت هێزی خۆی بەرامبەر بەهێزترین یانەی تورکیا بسەلمێنێت و پلەی یەکەمی لێوەربگرێتەوە.

  • ئامەدسپۆر بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی هەیە.

  • 25 گۆڵی هەیە و گاڵاتاسارای 23 گۆڵی هەیە.

  • ئەوەش وایکردووە چاوەڕێی یارییەکی پڕگۆڵ بکرێت.

  • گیفت ئۆربان هێرشبەری ئامەدسپۆر و ڤیکتۆر ئۆسیمەن هێرشبەری گاڵاتاسارای.

  • بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵ، گۆڵکاری خولەکەن.

  • سامیۆل بالێت یاریزانی ئامەدسپۆر بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور و عەبدولکەریم باراداکچی یاریزانی گاڵاتاسارای بەهۆی سزادانیەوە، ناتوانن یاری بکەن.

  • بە هۆی ئەوەی ئامەدسپۆر یەکەم جارە بەشداری خولی نایابی تورکیا بکات.

  • لە ڕابردوودا تەنیا دوو جار لە جامی تورکیادا ڕووبەڕووی گاڵاتاسارای بووەتەوە.

  • لە یاری یەکەمدا کە لە ئامەد بەڕێوەچوو، گاڵاتاسارای چوار بە یەک لە ئامەدسپۆری بردەوە.

  • لە یاری دووەمدا کە لە ئیستانبوڵ کرا، ئامەدسپۆر بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە گاڵاتاسارای بردەوە.

12 ساڵ پێش ئێستاش کاتێک بەسنیک هاسی، ڕاهێنەری ئێستای ئامەدسپۆر ڕاهێنەری ئەندەرلەختی بەلجیکی بوو، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ڕووبەڕووی گاڵاتاسارای بووە.

ئەندەرلەخت لە برۆکسل دوو بە هیچ یارییەکەی بردەوە و لە ئیستانبوڵیش بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئامەدسپۆر؛ گۆڕەپانی تۆپی پێی تورکیای تووشی سەرسوڕمان کردووە

Loading related news...