پەیامى بافڵ جەلال تاڵەبانى

پەیامى بافڵ جەلال تاڵەبانى

00:00/00:00
Untitled Project

دەقى پەیامە ڤیدیۆییەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى:

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان

هەڤاڵانى عەزیز شەو باش

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆر هەوڵى دا حکومەتێک دامەزرێنین، حکومەتێکى جیاواز، حکومەتێک بۆ خزمەتکردنى هەموو کەسێکى کوردستان، بۆ ئاشتکردنەوەى وڵاتەکانى دەوروبەرمان، بۆ عیلاقەیەکى باش، پەیوەندییەکى بەقوەت لەگەڵ بەغداد، تا بتوانین مافى هاوڵاتیانمان دابین بکەین.

زیاد لە 15 جار من سەردانى هەولێرم کردووە، دانیشتنم کردووە لەگەڵ هەموو کاکەکان لە هەولێر، چەندین کەسیان ناردووە بۆلاى من، دانیشتنم کردووە.

بەداخەوە نەمانتوانیوە تا ئێستا بگەینە نەتیجەیەک، هەر مەرحەلەیەک کە ئێمە پێش کەوتووین، بە بیانوویەک تێکیان داوە پڕۆسەکە.

ئەم شتەى کراوە ئێمە ئەمانتوانى بیکەین، بەمن ئەڵێن پەرلەمان کۆبووەتەوە، نەخێر پەرلەمان کۆنەبووەتەوە، کەمینەیەک لەناو پارتى دیموکراتى کوردستان ئیسپاتیان کرد ئیمڕۆ کە نازانن دیموکراسی چییە.

ئیسپاتیانکرد ئیمڕۆ کە هیچ ئیحتیرامى ئێوەى دەنگدەر ناگرن.

ئیسپاتیانکرد ئیمڕۆ کە نازانن حوکمڕانى ئەبێت چۆن بێت لەم وڵاتە.

شتێکى تریشیان ئیسپات کرد، کە لە ئێمە باشتر ئەتوانن پارەى ئێوە، بەکاربێنن بۆ کڕینى پەرلەمانتار.

چەکى ئێوە بەکاربێنن بۆ تەهدیدکردنى پەرلەمانتار.

ئێمە ئەمانتوانى وابکەین هەڤاڵان.

مەسەلە ترسبێت ترس لە گیرفانى مندا دەژیت.

بەڵام ئێمە قەت ئەو بێڕێزییە ناکەین بەرامبەر ئێوە، قەت دەستنابەین بۆ دەنگى ئێوە، من پێم وتوون زۆرجار، با غەڵەتى وانەکەین، ئەگەر شتێکى وا ڕووبدات ئیعتیرافى پێناکەین، تەعامولى لەگەڵ ناکەین.

بۆیە ئەمڕۆ دواى کۆبوونەوەى سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان، کە کامل دەسەڵات درا بەمن بێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتى، کە من لەگەڵ ئەم شتە تەعامول بکەین.

لێرە پێتان ڕادەگەیەنم..

ئێمە ئیعتراف بەم شتە ناکەین، ئیعتراف بە هیچ شتێک ناکەین کە لە ئەم شتە بێتە دەرەوە، دوو ساڵە ئەم حکومەتەکاربەڕێکەرە، نەیتوانیوە بەسیتترین شت دابینبکات، نە مووچە وەک خۆى دێت، سەیرى نرخى نەوتى ئێمە بکە،

سەیرى نرخى نەوتى بەغداد بکە، سەیرى سعرى بەنزینى ئێمە بکە، سەیرى سعرى بەنزینى بەغداد بکە، نمونەکان زۆرن.

ئەم حکومەتە فەشەلى هێناوە، بۆیە یەکەم بڕیارى سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان، دواى ئەم شتە، ئەوەیە، کە ئێمە لەم دەقەیەوە ئەکشێینەوە لە ئەم حکومەتە فاشیلە، کە بەخۆى دەڵێت حکومەتى کوردستان.

ماناى چییە ئەمە؟

ماناى ئەوەیە کە هەموو هێزو توانامان بەکاردێنین، خەڵکەکانى خۆمان لەدەڤەرەکەى خۆمان چییان پێویستە بۆیان دابین بکەین.

خۆتان بینیوتانە، هەموو کەسێک دەزانێت کە ئەم شتە سەرناگرێت، ئەم بەرنامەیە سەرکەوتوو نابێت، بینیوتانە! ماشەللە چەند لایەن و وڵاتى نێودەوڵەتى پیرۆزباییان لێکردوون!

ئێمە ئامادەین هەموو قوربانییەک بدەین بۆ میللەتەکەمان.

ئێوە خەریکى ئەو شتەن، ئێمە، یەکێتى خەریکى کێشەکانى ڕۆژئاواین.

ئێوە خەریکى ئەو شتەن، ئێمە خەریکى پڕۆسەى ئاشتین لە باکوورى کوردستان.

ئێوە خەریکى ئەم شتەن، ئێمە خەریکین براکانمان لە ڕۆژهەڵاتیش حەق و حقوقى خۆیان وەربگرن.

ئێوە خەریکى ئەم شتەن، ئێمە ڕۆژ بەڕۆژ لە بەغدادین، وەزعەکە، ئارام کەینەوە، خەڵکەکانمان بتوانن باش بژین، مووچەیان بۆ دابین بکەین، حەق و حقوقیان بپارێزین.

پەیامێکم هەیە بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان.

بەمەوە دەستپێدەکەم.

بڕیارێکتان داوە خۆتان ئەزانن درووست نییە بڕیارەکە، بەڵام برایانە پێتان دەڵێم، خەڵکەکەمان مەترسێنن، هەموو کەسێک یەکێتى دەناسێت، ئێمە دەمێک ساڵە وەعدمان داوە بە خواى گەورە، ناهێڵین دڵۆپێک خوێنى کەس بڕژێت لە کوردستان.

بۆیە داواتان لێدەکەم ئەم هێز جوڵاندنە و ئەو شتانەى کە دەستتان پێکردووە دوێنێ، واز لەم شتانە بێنن.

کەس نایەتە سەرتان، کەس هیچ ناکات بەرامبەرتان، بڕیارێکى وا دەدەن نابێت بتۆقن لە عەینى کاتدا.

بەڵام بەوازحى دەمەوێت ئەوە بزانن، دووبارەى دەکەمەوە ئێمە ئیعتیراف بەم شتە ناکەین.

ئێمە ئیعتیراف بە هیچ حکومەتێک و پۆستێک کە لەئەمە بێتە دەرەوە ناکەین.

ئێمە ئیعتیراف بە ئێوە ناکەین.

مەجبورمان دەکەن کە رەد فعلمان هەبێت، چی بکەن لەوێ، ئێمە لێرە دەیکەین؛

سەرۆکى هەرێم دادەنێن، سەرۆکى هەرێم دادەنێین.

وەزیر دائەنێن، وەزیر دائەنێین.

سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران دائەنێن، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران دائەنێین.

ئەم هەرێمە هى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستانە.

بەخوێنى شەهیدەکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان درووست بووە.

ئەوە پێتان ئەڵێم.

بەخواى گەورە و میهرەبان.

ئێوە دەستتان پێکرد، من تەواوى دەکەم.

Loading related news...