نوێنەرى وڵاتان لە بارەى دانیشتنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان داواى ڕوونکردنەوە لە پارتى دەکەن

پووختەى هەواڵەکە

  • نوێنەرى ژمارەیەک کونسوڵخانەى وڵاتان سەردانى پەرلەمانى کوردستانیان کرد.

  • نوێنەرى وڵاتان پێشهاتە نوێیەکانى دانیشتنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان تاوتوێ کرد.


بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست کەناڵ8 کەوتووە، لە دوێنێوە و دواى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان، نوێنەرى ژمارەیەک لە کونسوڵخانەکانى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان پەیوەندییان بە پارتى دیموکراتى کوردستانەوە کردووە و لە بارەى دانیشتنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان داواى ڕوونکردنەوەیان کردووە.


مەبەستى سەردانەکان

  • ئەمڕۆ نوێنەرى ژمارەیەک لە کونسوڵخانەکان پێکەوە سەردانى پەرلەمانى کوردستانیان کرد.

  • لەگەڵ دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوە.

  • ڕاگەیێنراوى پەرلەمانى کوردستان: نوێنەرى وڵاتان بۆ پیرۆزبایی سەردانى پەرلەمانى کوردستانیان کردووە.

  • نوێنەرى چەند وڵاتێک: لە کۆبوونەوەکەیان باسیان لە پێشهاتە نوێیەکانى پەیوەست بە کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان کردووە.

  • ڕەتیانکردەوە بۆ پیرۆزبایی سەردانى پەرلەمانى کوردستانیان کردبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ، پارتى دیموکراتى کوردستان، بەبێ کۆدەنگى نیشتمانى و بەشداریی هێزە سەرەکییەکان، بە هاوکاریی ژمارەیەک پەرلەمانتارى لایەنەکانى دیکە و پێکهاتەکان، کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستانى کرد و دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانى کوردستانى هەڵبژارد.

ئەم هەنگاوەى پارتى، نیگەرانى هێزەکانى دیکەى لێکەوتووەتەوە و بڕوایان وایە لێکترازان و چەقبەستوویی سیاسى لە هەرێمى کوردستان قوڵتر دەکاتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

کەناڵ8 نهێنیی کاراکردنەوەی پەرلەمان لەلایەن پارتییەوە ئاشکرا دەکات

Loading related news...