
پووختەی هەواڵ:
دواهەمین هەناری دونیا یەکێکە لە دیارترین ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی
ئەم ڕۆمانە ساڵی 2003 بڵاوکراوەتەوە
تاوەکو ئێستا بە حەوت زمانی جیهانی بڵاوکراوەتەو
ئەلێکساندرا گلیۆبۆفسکایا وەریگێڕاوەتە سەر زمانی ڕووسی
خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕووسی "پۆلیاندریا"، ڕۆمانەکە بە ڕووسی بڵاودەکاتەوە کە خاوەنی بەرگێکی سەرنجڕاکێش و هاوچەرخە؛ لە دیارترین خانەکانی بڵاوکردنەوەیە لە ڕووسیا.

ئەم ڕۆمانە، تاوەکو ئێستا بە حەوت زمانی جیهانی بڵاوکراوەتەوە، لەوانە:
عەرەبی
فارسی
تورکی
ئینگلیزی
ئەڵمانی
ئیتاڵی
فەڕەنسی
زمانی ڕووسیش، هەشتەم زمان دەبێت کە ئەم ڕۆمانەی پێ بڵاودەکرێتەوە.
ڕۆمانەکە تاوەکو ئێستا چەند جارێک بە کورمانجیی باکوور و شێوەزاری بادینی بڵاوکراوەتەوە، بڕیاریشە لە داهاروودا بە زمانی کەتەلانی بڵاوبکرێتەوە.

