
زێوەر، یەکێکە لە دیارترین شاعیرانی کورد، ناوی تەواوی: مەلا عەبدوڵڵای کوڕی مەلا محەممەدی کوڕی مەلا ڕەسولە، ساڵی 1875 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
سەرەتای زێوەر:
لە منداڵییەوە لە حوجرەی مەلا سەعید خەواجە ئەفەندی، قورئان و زمانی فارسی خوێندووە
بووە بە فەقێ و ڕووی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە
هاوشانی فەقێ و کەسایەتییەکانی سەردەمی خۆی، ڕووی لە شاری ئیستانبووڵ کردووە
پاش تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن، بووە بە مامۆستای زمانی تورکی، لەم ماوەیەدا، سەروبەندی لەگەڵ نووسینی شیعردا بووە و ڕێی بوون بە شاعیرێکی بەناوبانگی گرتووەتە بەر

لە ئاستی نووسیندا:
غەزەلنووسێکی باڵا بووە
مەبەستە شیعرییەکانی بۆ نیشتمان بوون
سروودی نووسیوە
لە هەناوی دەقەکانیدا بیرمەندی بەدیدەکرێت
لە شیعری فێرکارییدا دەست و قەڵەمی بڕشت بووە و لە نموونەی شاعیرە سەرەتاییەکانی شیعری فێرکارییە
دیمەنی سروشتی کوردستان ئیلهام و هەوێنێکی سەرەکین بۆ شیعرەکانی زێوەر
کاریگەر بووە بە مەولەوی و نالی، دیوانی شاعیرە فارسەکانی خوێندووەتەوە و لە سایەی ستەم و زۆردارییشدا هەوڵی نووسینی داوە.
زێوەر خاوەنی دوو دەفتەری مێژوویی و دەفتەرێکی شیعرییە، بەناوەکانی:
گەنجینەی مەردان
یادداشتی ڕۆژانەی دەربەدەری
دیوانی زێوەر
زێوەر، ڕێکەوتی 10ـى تشرینی دووەمی 1948، لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی، بەخاک سپێردراوە.
