
پووختەی هەواڵ:
هەڵکۆڵین و کنەوپشکنین لە شوێنەوارەکە بەردەوامە
هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک و زانکۆی پالێرمۆی ئیتاڵییە
پاشماوە دۆزراوە نوێیەکان ئاماژەن بۆ بوونی کۆگاکردن و چالاکیی کارگێڕی

پڕۆژەی هەڵکۆڵینە شوێنەوارییەکە، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
بەگوێرەی ئەنجامە نوێیەکان ئەمانە ئاشکرا بوون:
پێنج چینی نیشتەجێبوون
پاشماوەی بینای خشت
شوێنی کۆگاکردن و تەنوور
پاشماوەی چالاکیی کارگێڕی
مۆری تایبەت
شوێنەواری گوومبەس:
یەکێکە لە دیارترین و گرنگترین شوێنەوارە مێژووییەکانی هەرێمی کوردستان
دەکەوێتە سنووری شاری دهۆک
پاشماوەی ژیاری مرۆییە لەنێوان چاخی مسین و چاخی برۆنزی کۆن
لە کۆتایی هەزارەی چوارەمی پێش زایین و سەرەتای هەزارەی سێیەمی پێش زایین مرۆڤی تیادا ژیاوە

