
کۆرتوا گەشبینە بە بردنەوەی کلاسیکۆ لە کامپ نو
ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت جیاوازی 6 خاڵییەکەی لەگەڵ بەرشلۆنە کەم بکاتەوە.
کۆرتوا هەلی هەردوو تیم بۆ بردنەوەی یارییەکە بە 50-50 دەبینێت.
کۆرتوا پێیوایە سیستەمی ڤار لە ئیسپانیا زیاد لە پێویست بەکاردەهێنرێت.
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید،چەند کاتژمێرێک دوای سەرکەوتنەکەیان بەسەر لایپزیگ گوتی: "لەم قۆناغەدا
متمانەمان بەخۆمانە، ئەگەر بمانەوێت جیاوازی 6 خاڵییەکەمان کەم بکەینەوە، دەبێت بۆ
بردنەوە بچینە یاریگەی بەرشلۆنە کە ئێستا پێشەنگە."
سەبارەت بە ئاستی تیمەکانیش گوتی:"لە کلاسیکۆدا هەمیشە هەلەکان 50-50یە، تەنانەت ئەگەر بەرشەلۆنەش ئاستی باشتر
بێت، بەڵام بڕوام بە توانای تیمەکەم هەیە بۆ بردنەوە."
لەبارەی ناوبژیوانانیشەوە ڕایگەیاند، کە متمانەی پێیان هەیە و هەڵەی مرۆیی ئاساییە، بەڵام هیوادارە هەڵەکان تەنیا لە
قازانجی یەک تیم نەبن. هەروەها ڕەخنەی لە ڤار گرت و ئاماژەی بەوە کرد،کە لە خولی
ئیسپانیا زۆر بەکاردەهێنرێت، لە کاتێکدا دەبێت تەنیا بۆ حاڵەتە ڕوون و
یەکلاکەرەوەکان بەکاربهێنرێت.