
لە گەڕى یانزەیەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق، هەردوو یانەى زاخۆ و هەولێر ڕووبەڕووى یەکدى بوونەوە و یارییەکەش بە بردنەوەى زاخۆ 2-1کۆتاییهات.
گۆڵەکانى زاخۆ لە یارییەکە لە ڕێگەى زیاد ئەحمەد و شێرزوودەوە تۆمارکران و تەنیا گۆڵەکەى هەولێریش لە ڕێگەى ئیسماعیل میحرابەوە تۆمارکرا
دواى ئەم یارییە هەولێر بە کۆکردنەوەى 18 خاڵ لە پلەى چوارەم دێت و زاخۆش تەنیا 12 خاڵى هەیە و لە سیانزەیەمە.




.jpg)




