کوردستان ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 450 هەزار تۆن مریشکی هەیە

یەکێک لە کیڵگەکانی بەخیوکردنی مریشک لە هەرێمی کوردستان
یەکێک لە کیڵگەکانی بەخیوکردنی مریشک لە هەرێمی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، لابردنی باج لەسەر مریشک و هێلکەی هاوردەکراو چاکسازیی نییە و زیانی هەیە.
  •  ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرهەمی مریشکمان 300 هەزار تۆن لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە و دەتوانین بازاڕی عێراق پڕ بکەینەوە.
  • کوردستان ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 450 هەزار تۆن مریشک و ڕۆژانە 35 هەزار کارتۆن هێڵکەی هەیە.
  • وەزارەتی کشتوکاڵ: هەرێمی کوردستان سەبەتەیەکی خۆراکی گەورەیە بۆ عێراق، نەک بازاڕی بەرهەمی هاوردە.

وەزارەتی کشتوکاڵ لەپاش دەرچوونی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە دواخستنی وەرگرتنی باج لەسەر مریشک و هێلکە و گۆشتی زیندوو، نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر ئەو بڕیارە دەربڕیوە و گوتی ، "لابردنی باج لەسەر مریشک و هێلکەی هاوردەکراو چاکسازیی نییە " دەبوو لەچوارچێوەی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی دیراسە بکرایە، دەشڵێت، بڕیارەکە لێکەوتەی خراپی دەبێت.


ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ:

  • هەرێمی کوردستان ساڵانە 179 ملیۆن مریشکی زیندووی هەیە.
  •  توانای بەرهەمهێنانی 450 هەزار تۆن مریشکی زیندووی هەیە.
  •  هەرێمی کوردستان دەتوانێت 100 ملیۆن مریشکی بەستوو هەناردەی خواروو ناوەڕاستی عێراق بکات.
  •  دەتوانرێت ساڵانە بەتوانای 300 بۆ 350 هەزار تۆن مریشک هەناردەی عێراق بکرێت. 
  • ڕۆژانە 35 هەزار کارتۆن هێڵکە بەرهەمدەهێنین لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان پێویستی بە 17 هەزار کارتۆن هێڵکە هەیە .
  • کار دەکرێت بۆ نەهێشتنی ئەو گیروگرفتانەی لە بازگەکان بۆ بەرهەمی هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت.

کوردستان سەبەتەی عێراقە

ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، مانگێک پێش ئێستا بە عێراقیان ڕاگەیاندووە، دەتوانن پێداویستیی ناوخۆ پڕبکەنەوە و دەشڵێت، "کوردستان دەتوانێت هێڵکە و مریشک و سەوزە و میوە بۆ هەموو عێراق دابین بکات".

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نازم عەبدوڵا: تێچووی مریشک لە نرخی فرۆشتنی لە بازاڕ زیاترە

کشتوکاڵی سلێمانی: زیادەی بەرهەمی مریشک بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشوور دەنێردرێت

Loading related news...