
هاری کەین خەڵاتی باڵۆن دۆری 2026ـی بەدەستهێنا.
یاوازی دەنگەکانی نێوان کەین و ئێمباپێ زۆر کەم بووە.
لامین یامال پلەی سێیەمی گرتووە بەهۆی دابەشبوونی دەنگەکانی ئیسپانیا.
ڕۆژی شەممەی داهاتوو وردەکاری تەواوی دەنگدانەکە بڵاودەکرێتەوە.
هاری کەین، هێرشبەری بایرن میونشن، دوای کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ کیلیان مباپێ و لامین یامال، خەڵاتی باڵۆن دۆری 2026ـی بردەوە. ڤینسێنت گارسیا، سەرنووسەری گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بە کەناڵی L'Equipeـی راگەیاند، جیاوازی نێوان کەین و ئێمباپێ لە 41 خاڵ کەمتر بووە کە لە ساڵی 2024 لە نێوان ڕۆدری و ڤینیسیۆس هەبوو.
لەلایەکی دیکەوە لامین یامال لە پلەی سێیەمدا هات، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو دووەم بوو. گارسیا ڕوونیکردەوە کە دەنگەکانی ئیسپانیا وەک پاڵەوانی جیهان لە نێوان ڕۆدری و یامال دابەشبوون. هەروەها پشتبەستنی ئیسپانیا بە ئاستی بەکۆمەڵ، پێکانەکەی یامال لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکە و تۆمارکردنی تەنیا 1 گۆڵ، وایکردووە لیژنەکە لە جیاکردنەوە و هەڵبژاردنی یاریزانێکی دیاریکراوی ئیسپانیدا تووشی سەختی ببن.