شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دیمەنێک لە باران بارینى وەرزى ڕابردووى باخى گشتى سلێمانى فۆتۆ -حەمەسوور کەناڵ8
دیمەنێک لە باران بارینى وەرزى ڕابردووى باخى گشتى سلێمانى فۆتۆ -حەمەسوور کەناڵ8

پووختەی هەواڵەکە

  • کەشناسی ڕایگەیاند، باران بارین لە سنوورەکانی پارێزگای دهۆک و زاخۆ دەستپێدەکات.

  • پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە و باران بارین تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت


کەشناسی هەرێمى کوردستان پێشبینیەکانى بۆ چەند ڕۆژى داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کاریگەری شەپۆلی باران بارین لەکاتەکانی بەیانی تا ئێوارە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکات و دواتر ڕوو لە ناوچەکانی دیکە دەکات، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، باران بارین تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.


کەشوهەوا

  • بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

  • ئەمڕۆ یەکشەممە کاریگەری شەپۆلی باران بارین لەکاتەکانی بەیانی تاوەکو ئێوارە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەستپێدەکات.

  • پاشان کاریگەری شەپۆلی باران ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی دیکە دەکات لە سەنتەری پارێزگاکان نمەباران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران دەبارێت.

  • پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.

  • هەرچی کەشی سبەی دووشەممەیە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەوروهەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران لە سەنتەری پارێزگاکان لەهەندێ کات ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەندی پچڕ پچڕ دەبارێت بەڵام کارگەرییەکەی کەمێک لاوازە دەبێت لەسەرجەم ناوچەکان و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.

  • دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاندووە، شەپۆلی باران بارین لە سبەیەوە دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە شەپۆلی باران دەستپێدەکات و لە ڕۆژی سێشەممەوە شەپۆلەکە چڕدەبێتەوە و لە زۆرینەی شارەکان لە نێوان 50 بۆ 60 ملیمەتر باران دەبارێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هەولێر دەکەوێتە ئامادەباشییەوە؛ ڕێکارەکان بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی لافاو دەستیانپێکرد

Loading related news...