
بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرە.
بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار 18 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەى بەهاى دینار نەبووە.
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار هەر بە نزمى و ناجێگیرى ماوەتەوە و لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بە 168 هەزار و 150 دینارە.
100 دۆلار بە 168 هەزار و 150 دینارە.
100 یۆرۆ بە 189 هەزار و 150 دینارە.
100 پاوەن بە 222 ههزار دینارە.
100 لیرەى سوورى بە 9 هەزار و 200 دینارە.
100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 500 دینارە.
100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 550 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى فیدراڵ گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، 23ـى مانگیش عەلى زەیدی لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا گوتى "هەوڵدەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین".
جێگری زەیدی: بەمنزیکانە بەهای دینار لە بازاڕی ڕەشدا بەرزدەبێتەوە
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە