
پێکوتەکە ناوی '' intismeran autogene ''ـە
پێکوتەکە قۆناغە کۆتاییەکانی تاقیکردنەوەی تێپەڕاندووە و وا بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی پزیشکانی شێرپەنجەی ئەوروپا بخرێتەڕوو
پێکوتەکە بەهاوبەشی لەگەڵ دەرمانی '' کیترودا '' دا بەکاردێت کە دەرمانێکە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی میلانۆما بەکاردێت
بە گوتەی د. مایکڵ ئۆستۆ، لە سەنتەری میمۆریاڵ سلۆن کیتریندی شێرپەنجەی میلانۆما، پێکەوتەکە لە ڕووی کاریگەرییەوە زۆر بەهێزە و هەرگیز لە ڕابردوودا هیچ پێکوتەیەکی لەو شێوەیەیان نەدیوە
شێرپەنجەی میلانۆما جۆرێکی شێرپەنجەی پێستە، لە خانەکانی دروستکەری ڕەنگی پێستەوە سەرهەڵدەدات
شێرپەنجەی میلانۆما بەهۆی بازدان لە ناوکەترشی خانەکانی ڕەنگی پێستەوە سەرهەڵدەدات
هۆکاری سەرەکیی بازدانەکە بەتەواوی ڕوون نییە، بەڵام ژینگە و بۆماوەیی ڕۆڵیان لە دروستبوونی بازدانەکەدا هەیە
تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی تووشبوون بە شێرپەنجەی میلانۆما بەتەواوی نەزانراوە
کەسانی خوار تەمەن 40 ساڵان مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی میلانۆما زیاترە
خانمان مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی میلانۆما زیاترە
بەرکەوتن بە تیشکی سەرووبنەوشەیی
سووتانەوەی پێست بە تیشکی خۆر
کەسانی سپی پێست مەترسیی تووشبوونیان زیاترە
بۆماوەیی
خۆپاراستن لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر لە ناوەڕاستی ڕۆژدا
هەر گۆڕانێک لە ڕەنگی پێست و خاڵی پێستدا ڕووبدات پشتگوێ نەخرێت و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت
لە کاتی چوونە دەرەوەدا جلی گونجاو لەبەر بکرێت بۆ خۆپاراستن لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر
دژەخۆری گونجاو لە ژێر چاودێریی پزیشكی پسپۆڕدا بەکاربهێنرێت
نەشتەرگەری
چارەسەری تیشک
چارەسەری بەرگری
چارەسەری کیمایی
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
تاتۆکردن مەترسیی تووشبوون بە جۆرێکی کوشندەی شێرپەنجەی پێست زیاددەکات | CHANNEL8