ئیتاڵیا ڕێوشوێنی توند بۆ خۆپیشاندان دادەنێت

بەهزاد ئەحمەد9 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • دەیان سەرباز ڕەوانەى شارى میلان کران.

  • خۆپیشاندانەکانى سەرەتاى ئەم هەفتەیە توندوتیژى و تاڵانى تێکەوتبوو.

  • حکومەتى مێلۆنى دەیەوێت سنوورێک بۆ توندوتیژییەکان دابنێت بەتایبەت بۆ نەوجەوانان.


جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا چەندین ڕێوشوێنی ئەمنیی نوێی ڕاگەیاند، ئامانج لێیان هێورکردنەوەی ئەو ناڕەزایەتی و توندوتیژیانەیە کە بە بەهای یەک ملیۆن یۆرۆ زیانیان بە ناوچەی بازرگانیی ناوەندی شاری میلان گەیاند، کە فرۆشگاکان تاڵانکران، ئاگر لە موڵک و ماڵی هاوڵاتییان بەردرا.

مێلۆنی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا:

  • فەرمانم کردووە بە ناردنی 500 سەربازی نوێ بۆ شاری میلان و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لەوێ دەمێننەوە.

  • دایک و باوکان پابەندن بە بژاردنی ئەو زیانانەی، بەهۆی منداڵانی خوار تەمەنی یاساییەوە دروست بوون.

  • ئاسانکارى بۆ داواکاری گشتی دەکەین منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بەڵام سەرووی 14 ساڵی سزا بدات.

  • فەرمانم بە حکومەت کردووە پرۆژەیاسایەکی نوێی سزادان بخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەندکردن، کە بە "بەشداریکردنی توندوتیژانە لە خۆپیشاندان" ناودەبرێت.

ناوەڕۆکى پرۆژەیاساکە:

  • بەشداریکردن لە توندتیژیی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی تاوەکو 20 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت.

  • ئەگەریش ڕووخساریان داپۆشن، سزاکانیان زیاد دەکرێت یان ئەگەر بەهۆیەوە کەسێک بریندار بێت، بەهەمانشێوە سزاکان توندتر دەبن.

  • ئەگەر تاوانبارەکە منداڵ یان ژێر تەمەنی 18 ساڵ بێت، دایک و باوکیان پابەندن بە پێبژاردنەکە.

  • پرۆژەکە لە 60 ڕۆژدا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێت و دەبێت بە یاسا.

مێلۆنی "بوونی ئەو ژمارە زۆرەی منداڵان لەناو ئاژاوەگێڕاندا، لەوانە، منداڵێکی تەمەنی 11 ساڵ کە بچووکترین کەس بوو دەستگیرکرابێت، ئازاربەخش و ترسناک بووە".

ڕۆژانى 17 و 18ـى ئەم مانگە شاری میلانی باکووری ئیتاڵیا خۆپیشاندان و ئاڵۆزیی بەخۆوەبینى، دەیان دوکان، مۆڵ و ناوەندى بازرگانى تاڵانکران.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

فەڕەنسا خۆی بۆ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە ڕۆژی شەممەدا ئامادە دەکات

Loading related news...