
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەى خۆى، ئاگربەستی لەبارەی وزەی ڕووسیا و ئۆکرانیای ڕاگەیاند، جەختی لەوە کردەوە، ئاگربەستەکە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و داوای لە هەردوولا کرد پێشێلى نەکەن.
ئەم پێشهاتە نوێیە لەکاتێکدایە کە ناکۆکی لە نێوان ترەمپ و زێلێنسکی دروستبووە، ئەوەش لە دوای ناڕەزایەتییەکانی سەرۆکی ئۆکرانیا هات، بەرامبەر بە سووککردنی کاتی سزاکانی سەر کەرتی وزەی ڕووسیا.
لە چەند ڕۆژی ڕابروودا ترەمپ ڕێککەوتنی لەگەڵ پوتن ڕاگەیاند بۆ خستنەبازاڕی گازوایلی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیهان بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی.
ترەمپ شەممە، ڕەخنەی توندی لە زێلێنسکی گرت کە دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ پوتن، ئۆکرانیا پاڵاوگەکانی نەوتی ڕووسیا دەکاتە ئامانج و ئاستەنگ بۆ وزەی جیهانی دروستدەکات.
ترەمپ داوای وازهێنانی زێلێنسکی و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دەکات

.jpg)

.jpg)
