
لە سەردانەکەیدا بۆ یۆنان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی یۆنان، دووپاتیکردەوە، کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-400 لە ڕووسیا لە لایەن تورکیاوە، گرفتی لە بەردەم فرۆشتنی فڕۆکەکانیان بە ئەنقەرە درووستکردووە، چونکە سزاکانی ئەمریکا لە سەر ڕووسیا، مەرجەکە یاساییەکانی ڕێگەپێدانی ئەو فرۆشتنەی قەدەغە دەکات، لەبەرئەوەی ئێستا تورکیا خاوەنی سیستمی بەرگریی ئێس- 400ـە، ناتوانن فڕۆکەکەیان پێبدەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، پرسی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی نەوەی پێنجەمی F-35 بە تورکیا یەکێکە لە بابەتە ئاڵۆزەکانی پێوەندییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە. تاوەکو ئۆکتۆبەری 2026، فرۆشتنی ئەم فڕۆکانە بە تورکیا لە ڕووی یاساییەوە ڕاگیراوە.
تورکیا لە ساڵی 2019، دوای کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیی S-400، بە فەرمی لە بەرنامەی هاوبەشی فڕۆکەی F-35 وەدەرنرا. واشنتن بڕوای وایە بوونی هاوکاتی ئەم دوو تەکنەلۆژیایە ئاسایشی فڕۆکە پێشکەوتووەکانی ناتۆ دەخاتە مەترسییەوە. بەهۆی یاسای سزاکانی ئەمریکا (CAATSA)، هەر جۆرە ڕادەستکردن یان فرۆشتنێکی ئەم فڕۆکەیە بە تورکیا قەدەغە کراوە.
میدیای تورکیا: ڕەنگە ئەنقەرە سیستمی ئێس-400ـی ڕووسی بە وڵاتێکی دیکە بفرۆشێت

.jpg)

.jpg)
