
ئەمڕۆ هەینى، 9ـى تشرینى یەکەمى 2026، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعودیە ڕایگەیاند، یەکەم هێرش ڕۆژی پێنجشەممە دامەزراوەکانی فڕۆکەخانەکەی کردووەتە ئامانج، لە کاتێکدا هێرشی دووەم زیانی بە فڕۆکەیەک گەیاندووە.
فڕۆکەخانەی پایتەختی سعودیە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین هێرش بووەتەوە، کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوڵاتییەکی سودانیش هەر لەوێ کوژرا.
لە بارەی بریندارەکانەوە، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنی ڕایگەیاندووە، چەند کەسێک لە نەتەوەی جیاواز لە هێرشەکاندا برینداربوون و برینەکانیان لە نێوان سووک و سەختدان.
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی سعودیە، ئاماژەی بەوەکردووە، جووڵەی فڕۆکەوانی لە کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە گەڕاوەتەوە بارودۆخی ئاسایی خۆی.
لە هەمانکاتدا، هاوپەیمانیی شەڕ دژی حوسییەکان ڕایگەیاند، سێ سەکۆی هەڵدانی مووشەکیی تێکشکاندووە کە لەلایەن حوسییەکانەوە بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ناوچەکە بەکاردەهێنران.




