بەرەى یەمەن گەرمتر دەبێت

یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
هێزە سەربازییەکانی یەمەن بە درێژایی ڕێگای کەناراوەکانى نێوان عەدەن و مەخا
فۆتۆ؛ AP
هێزە سەربازییەکانی یەمەن بە درێژایی ڕێگای کەناراوەکانى نێوان عەدەن و مەخا فۆتۆ؛ AP

پووختەى هەواڵەکە

  • هێرش و دژەهێرش لە هەردوولاوە توندتر بووە.
  • حوسییەکان چەند ناوچەیەکى سعودیەیان بۆردوومان کرد.
  • حکومەت دەڵێت ژمارەیەک حوسى کوژراون و بە ئاڕاستەى تەعز لە پێشڕەویدان.

حوسییەکانی یەمەن ئاشكرایان کرد، هێرشییان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی ڕیاز و کێڵگەیەکی نەوت و چەند بنکەیەکی سەربازى، سوپای یەمەنیش دەڵێت چەند ئامانجێکی حوسیەکانییان لەسەر دەریای سوور تێکشکاندووە.


 حوسییەکان پێشتر بەشێکی زۆری باکووری یەمەنیان کۆنترۆڵکردبوو، لەنێویاندا سەنعای پایتەخت و شاری حودەیدە لە ڕۆژئاوای وڵاتەکەی، بەڵام مانگی ڕابردوو دەستیان بەسەر بەشێک لە کەناراوەکاندا گرت بەدرێژایی دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب، ئەمەش کوشندەترین شەڕی یەمەن بوو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا.

هەروەها حوسییەکان لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی یەمەنەوە هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتی دراوسێی سعودیە و گەمارۆی دەریایییان بۆ سەر کەشتییەکانیان ڕاگەیاندووە.

دۆخەکە بە گێڕانەوەى حکومەتى یەمەن:

  • بەرەوپێشچوونەکانى سوپای یەمەن بە ئاڕاستەی تەعز بەردەوامە.
  • زیاتر لە 250 چەکداری حوسییەکان کوژراون و ژمارەیەکى دیکەش برینداربوون.
  • ڕووبەڕووبونەوەکان لەنێوان سوپا و حوسییەکان بەردەوامن.

هاوپەیمانەکان هێز دەنێرن و نەتەوەیەکگرتووەکانیش نیگەرانە

یەمەنە ئاوارەبووەکان لە کەمپی فیردەوس لە ڕۆژئاوای عەدەن دووشەممە یارمەتی مرۆیی وەردەگرن.
فۆتۆ؛ AP

لەگەڵ بەرەوپێشچوونە سەربازییەکان، هەر یەک لە پاکستان و تورکیا بەڵێنی ناردنی هێزییان داوە بۆ سعودیە، ئەمەش لە چوارچێوەى ئەو ڕێککەوتنەى لە نێوان ئەو وڵاتانە کراوە بەناوى هاوپەیمانیى مەککە ناسراوە.

ماوەى چەند ڕۆژێکە ڕووبەڕووبونەوەکانی یەمەن بە بەراورد بە ناکۆکییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بووە، نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، 184 هەزار کەس لە ناوخۆی یەمەن ئاوارەبوون.

دوێنێ سوپای یەمەن ئاشکرایکرد، زیاتر لە هەزار هێرشی بۆ سەر حوسییەکان ئەنجامداوە و بە ئاراستەی سەنعا دەڕۆن، وەزارەتی بەرگریی سعودییەش ئاشکرایکرد کە بە 100 فڕۆکەی سەربازیی پاڵپشتی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای یەمەن دەکات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

یەمەن ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە دژى حوسییەکان ڕاگەیاند

حکومەتی یەمەن: بابولمەندەبمان کۆنتڕۆڵکرد

یەسنا ئومێد

1 کاتژمێر پێش ئێستا