یەمەن ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە دژى حوسییەکان ڕاگەیاند
شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- یەمەن ئۆپراسیۆنی سەربازیی بۆ گەڕاندنەوەی خاکی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان دەستپێکرد.
- هەموو دەرفەتەکان بۆ ئاگربەست لەگەڵ حوسییەکان کۆتاییان هات.
ڕەشاد عەلیمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ڕێنمایی بە هەموو یەکە سەربازییەکان دا، بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، بە گوێرەى پلانە پەسەندکراوەکان، تاوەکو ئەو کاتەی وڵات لە ژێر دەستی حوسییەکان ئازاد دەکرێت.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن:
- بڕیاری دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکان دوای ئەوە هاتووە، کە دەوڵەت هەموو کات و دەرفەتێکی شایستەی داوە بە حوسییەکان.
- بەڵام ئەو گرووپە چەکدارە بە فراوانکردنی هێرش و هەڕەشەکانیان دژی خەڵکی سڤیل، ژێرخانی نیشتمانی، وڵاتانی دراوسێ و ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکان خستووەتە ژێر مەترسییەوە.
- ڕەشاد عەلیمی: وەڵامی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانیان داوەتەوە.
- ڕەشاد عەلیمی: ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییانەی کە خەریکە دەستیان پێدەکەین، جەنگ نین دژی گەلەکەمان، جەنگیش نین دژی هیچ عەقیدە یان هۆزێک.
دەستپێکردنی ئەم ئۆپراسیۆنە لە کاتێکدایە، لە ژمارەیەک پارێزگاکانی یەمەن، شەڕ و پێکدادانی فراوانی سەربازی لە نێوان هێزەکانی حکومەتی یەمەن و حوسییەکان بەردەوامە، لە چەند ناوچەیەک هێرشی ئاسمانیی هەیە و فشارێکی مەیدانی گەورەش دروستبووە، بەجۆرێک قەیرانی مرۆیی زیادکردووە و شەپۆلی ئاوارەبوونیش فراوان بووە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ئیدارەی ترەمپ نەخشەی قۆناغی داهاتووی جەنگ دژ بە ئێران و حووسییەکان دەکێشێت
پێشڕەویی حووسییەکان لە دەریای سوور هاوکێشەی شەڕ دەگۆڕێت
حووسییەکان فڕۆکەخانەی نەجران دەکەنە ئامانج و گەمارۆی کەشتییەکانی سعودیە دەدەن
شێوە عومەر
2 کاتژمێر پێش ئێستا