ئیدارەی ترەمپ نەخشەی قۆناغی داهاتووی جەنگ دژ بە ئێران و حووسییەکان دەکێشێت
پووختەی هەواڵەکە
- ئەکسیۆس: بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بە نهێنی لەسەر ئێران و حووسییەکان کۆبوونەوە.
- ئەکسیۆس: کۆبوونەوەکە لەسەر هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
- ئەکسیۆس: جێگری سەرۆک و وەزیری دەرەوە و وەزیری جەنگ و بەرپرسانی ئەمنی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
پێگە ئەمریکییەکان و لەناویاندا ئەکسیۆس بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک ئەندامی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، لە ڕۆژی هەینی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەسەر هەنگاوی داهاتوویان لەبارەی جەنگی ئێران و حووسییەکانی یەمەن لە کامپ دەیڤید کۆبوونەتەوە.
کامپ دەیڤید کۆمەڵگەیەکی دەرەوەی شارە تایبەت بە سەرۆکی ئەمریکا، نزیکەی 100 کیلۆمەتر لە واشنتنی پایتەختەوە دوورە، ستافی سەرەکی ئەم شوێنە بەشی زۆرییان سوپای دەریایی وڵاتەکەن لە چەند بەشێکی جیاوازەوە.
زانیارییەکانى ئەکسیۆس لە سێ بەرپرسی باڵاى ئەمریکاوە
- کۆبوونەوەکە گوماناوی بووە و لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە تاوەکو ئێستا ناوەرۆکەکەی ئاشکرا نەکراوە.
- کۆتا جاریش کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە ئەنجامدرا، حوزەیرانی 2025 بوو، تەنیا چەند ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل دژ بە ئێران.
بەرپرسانی هەرە باڵا بەشداربوون
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە بێت قسەیان بۆ ئەکسیۆس کردووە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەرکردایەتی کۆبوونەوەکەی کردووە و هەر یەک لە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگ و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ و بەڕێوبەری سی ئای ئەی ئەمریکی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە.
یەکێک لە سەرچاوەکان ئاشكرایکرد، قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیاریان لێدرا یاخود بە قوڵی لەم کۆبوونەوەیە باسیان لێوەکراوە.
ئەم کۆبوونەوە لە کاتێکدایە، دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاوەستاوە، ترەمپیش بیر لە دستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنێکی گەورەی سەربازیی دەکاتەوە بۆسەر ئێران، هاوکات سعودییەکانیش داوا دەکەن ترەمپ بێتە پاڵیان و وەڵامی هێرشی حوسییەکان باتەوە بۆ سەر وڵاتەکەی.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئاگری شەڕی ئێران و ئەمریکا بەرەو کڵپەسەندن دەچێت
ستراتیجی ئەمریکا لە دیپلۆماسییەتەوە گۆڕاوە بۆ دابڕانی ئابووریی ئێران
1 کاتژمێر پێش ئێستا