حکومەتی یەمەن: بابولمەندەبمان کۆنتڕۆڵکرد

یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کەشتییەکى بازرگانی لە کەناراوەکانی عەدەن لەنگەرى گرتووە، ئەمڕۆ دووشەممە
فۆتۆ؛ AP
کەشتییەکى بازرگانی لە کەناراوەکانی عەدەن لەنگەرى گرتووە، ئەمڕۆ دووشەممە فۆتۆ؛ AP

پووختەى هەواڵەکە

  • حکومەتى دانپێدانراوى یەمەن ئۆپراسیۆنی "بەرەبەیانیی یەمەن"ـی دژى حوسییەکان ڕاگەیاند.
  • ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە کۆتاییهێنانی دەسەڵاتی حوسییەکانە لەو ناوچانەی کۆنترۆڵییان کردووە.

هێزەکانی حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن کۆنترۆڵکردنی گەرووی بابولمەندەب و فڕۆکەخانەی "زوباب"یان لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕاگەیاند، ئەوەش دواى ئەوەى ئەمڕۆ دووشەممە، ڕەشاد علێمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەمەن دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی "بەرەبەیانیی یەمەن"ـی ڕاگەیاند.


دوایین بەرەو پێشچوونە مەیدانییەکان:

  • هێزەکانی سوپای یەمەن ژمارەیەک خاڵی ستراتیجی "بابولمەندەب"یان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.
  • هێزەکانی حکومەتی یەمەن هێرشێکی ستراتیجییان بە ئاڕاستەی سەنعا دەستپێکردووە.
  • حوسییەکان پێشڕەوییەکانی هێزەکانی حکومەت ڕەتدەکەنەوە.
  • حوسییەکان ئاماژە بە پێشڕەویکردنی هێزەکانیان لە پارێزگای تەعز دەکەن.
  • حوسییەکان بانگەشەى ئەوەیان کرد چوونەتە ناو ماڵی ڕەشاد علێمی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەمەن لە تەعز.

سعودیەش لە هێرشەکە بەشدارە:

وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئاشكرایکرد، 100 فڕۆکەی جەنگیی وڵاتەکەیان بەشداریی ئۆپراسیۆنی "بەرەبەیانیی یەمەن" دەکات، لە پێناو پاڵپشتیکردنی هێزەکانی حکومەتی یەمەن.

ئاماژەبەوەشکراوە، 324  ئامانجی گرنگیان لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکە لە یەمەن پێکاوە و بەردەوامیش چاودێریی ئەو ئامانجە جوڵاوەکانیان کردووە، ئەمە جگە لە هێرشکردنە سەر ئامانجی حوسییەکان لە سەنعا.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بابولمەندەب..گەرووى خوێن و فرمێسک

شەڕی بابولمەندەب؛ حکومەتی یەمەن دەڵێت پێشڕەویی کردووە و حووسییەکانیش ڕەتیدەکەنەوە

یەسنا ئومێد

1 کاتژمێر پێش ئێستا