
بڕیارە بەم نزیکانە و لەمیانی بەڕێوەچوونی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، چوار بەرگی "چیرۆکی پێش خەوتنان بۆ منداڵان" بڵاوبکرێتەوە.
لە ئاستی ناوەڕۆکدا، چیرۆکەکانی ئەم بەرهەمە، بەسەر چوار وەرزەکەی ساڵدا دابەش بوون و بەگوێرەی وەرزەکان دایک و باوک دەتوانن بەرگەکان هەڵبژێرن.
ئەم زنجیرە کتێبە، لە چاپکراوە نوێیەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە و حەمەکەریم عارف وەرگێڕانی بۆ کردووە.
.jpg)

