زەیدی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا بودجەى 2027 تاوتوێ دەکات

پووختەى هەواڵەکە

  • دانیشتنی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت.

  • دۆخی ئێران و ئەمریکا کاریگەریی دەبێت لەسەر چارەنووسی کۆبوونەوەکە.

  • بودجە تاکە تەوەر دەبێت کە قسەى لەسەر دەکرێت.


عەبدوڵا عەلیاوەیی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق کە قسەی بۆ کەناڵ هەشت کردووە، ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە بودجەی 2027ـی عێراق و ئەو پرسانەی ناکۆکییان لەسەرە، دەشڵێت، هیچ تەوەرێکی دیکە لە کۆبوونەوەکەدا باسناکرێت.


کاتى کۆبوونەوەکە

  • لە ڕۆژی شەممەدا دەبێت.

  • تاوەکو ئێستا کاتژمێرەکەی یەکلایی نەبووەتەوە و هیچمان پێنەگوتراوە لەوباریەوە.

  • ئەگەری دواخستنی کۆبوونەوەکە هەیە لە ژێر کاریگەریی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دۆخی ناسەقامگیری نێوان ئەمریکا و ئێران.

  • ئەگەر هەر هێرشێک لە لایەن ئەمریکاوە بکرێتە سەر ئێران، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دۆخی عێراقیشەوە دەبێت.

  • دەبێتە هۆی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

پشکی کورد لە بودجەی عێراق و پرسی نەوت و گاز لەو بابەتانەن کە زۆرترین مشتومڕیان لەسەرە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لەوبارەیەوە بە کەناڵ هەشتی گوت، "ئێمە نازانین چی دەبێت لە کۆبوونەوەکەدا، بەڵام بەدڵنیایی تاوتوێی ئەو پرسانە دەکرێت و ناشزانین بڕیار لەبارەی گۆڕانکارییەوە دەدرێت یان نا".

ئەم کۆبوونەوە تایبەتەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی ڕەشنووسی بودجەی 2027ـی عێراق، دوای ئەوە دێت کە بەشێک لە ماددەکانی ئەو ڕەشنووسە بەتایبەت ماددەی 10 ناکۆکیی لەسەرە و تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان، کە بەمەبەستی ڕێککەوتن لەوبارەیەوە چەندینجار شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغداد و نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

عێراق کورتهێنانی دەبێت؛ ٣٦ تریلیۆن دینار زیان و بەغداش پشکی کوردستان ئاشکرا دەکات

کەناڵ8

Thu Nov 05 2026

Loading related news...