
تاوەکو ئێستا بەغداد پارەى مووچەى نەناردووە، سروە محەممەد پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى گوت "بڕیارە پارەى تەواوەتى بۆ مووچە کۆبکرێتەوە و بخرێتە سەر هەژمارەکە". گوتیشى "ئێمە لەسەر هێڵ دەبین تاوەکو پێش ئەوەى دەوام تەواو بێت تەمویلەکە بکرێت".
سروە محەممەد، زانیاریى ئەوەى لە کۆبوونەوەکەوە بە دەستگەیشتووە، کە فالح سارى گوتوویەتى ئەوە یەکلابووەتەوە لە ساڵى نوێدا مووچەى عێراق و هەرێمى کوردستان پێکەوە دەدرێت. ئاماژەى بەوەشکرد، بە کۆى گشتى 65 تریلیۆن بۆ مووچە دیاریکراوە.
سروە محەممەد، باسیلەوەکرد لەسەر پشکى هەرێمى کوردستان هێشتا ڕێککەوتن نەکراوە، بەڵام لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە هەریەکە و ڕەشنووسێک بنووسن و بیبەنە ئەنجوومەنى وەزیران بۆ ئەوەى یەکلابکرێتەوە کە پشکەکە 12.70% بێت وەک ئەوەى بەغداد دیاریکردووە یان 14.14% وەک ئەوەى هەولێر داواى دەکات.
ئەحمەد حاجى ڕەشید: داهات کۆببێتەوە تاوەکو پێنجشەممە مووچە دێت