ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـى تشرینى یەکەمى 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازى لە ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵى گشتیی نوێى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان کرد و بەبۆنەى دەستبەکاربوونییەوە وێڕاى پیرۆزبایی، هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هاوکات ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی بۆ هاوکارى و سەرخستنى کارەکانى دووپاتکردەوە.


فەرەنسا، جگە لە ئەرکى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى کە لە 30ـى ئەیلوولى ئەمساڵ بە کۆتا هات، پەیوەندییە سیاسیی و دیپلۆماسییەکانى لەگەڵ حیزبە کوردییەکانى باشوورى کوردستان، پەیوەندییەکى لە مێژینەیە، سەرمەشقى دروستکردنى ئەو پەیوەندییەش، سەرۆک مام جەلال بوو لە ساڵانى شەست و حەفتاکانى سەدەى ڕابردوو، پاشان لە قۆناغى دواى ڕاپەڕینى گەلى کورد لە 1991، دانیێل میتران، کەسایەتى دیار و ناسراو و سیاسەتمەدارى فەڕەنسى کە لاى زۆرینەى کوردى باشوور ئاشنایە، لەگەڵ سەرۆک مام جەلال سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد، هەر لەو چوارچێوەیە حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانى فەرەنسا، بە هەمان هەڵوێست و بۆچوونەوە لەگەڵ هەرێمى کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مامەڵەیان دەکەن.
فەرەنسا لە ساڵى 2008ەوە، کونسوڵخانەى خۆى لە هەرێمى کوردستان کردووەتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر بەشداری دیداری میری دەکات و قسەی دەبێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازى لە کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا کرد