بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر بەشداری دیداری میری دەکات و قسەی دەبێت
پووختەی هەواڵەکە
- بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دیداری مێری قسە دەکات.
- "بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر؛ یەکڕیزیی و ئاسایش و هاوبەشی هەرێمی" ناونیشانی پانێڵەکەی سەرۆکی یەکێتییە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕۆژی دووشەممە لە هەولێر بەشداریی دیداری ساڵانەی مێری دەکات و لە پانێڵێکی تایبەتدا قسەی دەبێت.
بەپێی ئەجێندای یەکەم ڕۆژی دیداری ساڵانەی مێری، بافڵ تاڵەبانی کاتژمێر 11:20 خولەک پانێڵی دەبێت و لەبارەی "بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر؛ یەکڕیزیی و ئاسایش و هاوبەشی هەرێمی" گفتوگۆی لەگەڵ دەکرێت.
کەسایەتییە کاریگەرەکان بەشداردەبن
دیداری مێری، كۆنفرانسێكی سیاسیی باڵایە لە عێراق، کە لە پاییزی هەموو ساڵێکدا سازدەکرێت. کەسایەتییە کاریگەرەکانی ناوخۆ و ناوچەکە گفتوگۆی ئەو پرسانە دەکەن کە کاریگەرییان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتیی هەیە و بافڵ جەلال تاڵەبانی چەند ساڵێکە یەکێکە لە قسەکەرە تایبەتەکانی دیدارەکە.
هەر لە یەکەم ڕۆژی دیداری مێری و لە دوانیوەڕۆدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پانێڵی دەبێت. هەروەها ژمارەیەک کۆنسوڵی وڵاتانیش قسەدەکەن.
53 خولەک پێش ئێستا