بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازى لە کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا کرد

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو.
  • لە دەستپێکى کارەکانیدا لە دەباشان سەردانى بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.
  • چەند پرسێکى جێى بایەخى هەرێمى کوردستان و ئەڵمانیایان تاوتوێ کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کریستیان ئۆلفکێ، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هاوکات ئامادەیی حیزبەکەى بۆ هاوکاری و سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە.

تەوەرى دیدارەکەى نێوانیان:

  • دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
  • بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان کردەوە، لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکاندا.

جگە لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى کە ئەرکەکەى لە کۆتایى مانگى ئەیلوول تەواو بوو، پەیوەندى سیاسى و دیپلۆماسى بەهێز لەنێوانیاندا هەرێمى کوردستان و ئەڵمانیا هەیە و لە ساڵی 2012ـەوە کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر کراوەتەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە زۆرینەى دیدارەکاندا جەخت لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکان دەکاتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر بەشداری دیداری میری دەکات  و  قسەی دەبێت

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا