جارێکى دیکە داواکارییەکان بۆ جێبەجێکردنى سیستمى لامەرکەزى زیاتر دەبن.
ئامانجی سەرەکی سیستمى لامەرکەزى نزیککردنەوەی بڕیارەکان و خێراترکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانە بە هاونیشتمانییان.
بە پێچەوانەوەى هەندێک بۆچوونەوە پەیڕەوکردنى سیستمى لامەرکەزی، دووئیدارەیى و دوو هەرێمى نییە.
سیستمى لامەرکەزى جیاوازە لە دووئیدارەیی و بەهەرێمکردن، ئەم سیستمە خۆى لە پرۆسەی دابەشکردن، گواستنەوەی دەسەڵات، بەرپرسیارێتی و سەرچاوە داراییەکان دەبینێتەوە لە حکومەتی ناوەندییەوە بۆ ئاستە خوارترەکانی بەڕێوەبردن، وەک پارێزگاکان، شارەوانییەکان و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان.
بەگوێرەى بنەما یاسایی و کارگێڕییەکان، جیاوازییەکی ڕیشەیی لە نێوان لامەرکەزیی، دووئیدارەیی و بەهەرێمکردن هەیە، چونکە هەر یەکێک لەو چەمکانە شێوازێکی جیاوازی حوکمڕانی و دابەشکردنی دەسەڵات دەگەیەنێت.
یەک حکومەت و یەک ناوەندی سەرەکی هەیە.
دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکان شۆڕدەکرێنەوە بۆ پارێزگاکان.
تاوەکو کاروباری هاونیشتمانییان خێراتر ڕایی بکرێت.
بەواتاى بوونی دوو ئیدارە و دوو ناوەندی بڕیاری جیاواز و سەربەخۆ دێت.
ئەمە پێچەوانەی یەکپارچەیی دامەزراوەکان و سیستمى لامەرکەزییە.
بریتییە لە؛ جیابوونەوەی کارگێڕی و دەستووری و دروستکردنی قەوارەیەکی سەربەخۆی نوێ بە پەرلەمان و حکومەتی جیاوازەوە، کە ئەمە لە ئەجێندای فەرمیی ئیدارە و نوێنەرانی سلێمانیدا نییە و وەک هەنگاوێک بەرەو لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبینرێت.
لە بەرامبەردا، لامەرکەزیی ئیداری و دارایی پڕۆسەیەکی کارگێڕیی سەردەمییانەیە لە چوارچێوەی یەک حکومەتی یەکگرتوودا، کە تێیدا تەنیا دەسەڵاتە جێبەجێکاری و داراییەکان لە وەزارەتەکانی ناوەندەوە بۆ پارێزگا و شارۆچکە و شارەدێیەکان شۆڕدەکرێنەوە.
نەهێشتنی ڕۆتینی تاقەتپڕوکێنی فەرمانگەکان.
خێراکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پێدانی دەسەڵات بە ئیدارەی خۆجێی.
بەبێ ئەوەی بۆ هەموو وردەکارییەک چاوەڕێی واژۆ و ڕەزامەندیی ناوەند بکرێت.
بە کورتی، سلێمانی داوای دابەشکردنی جوگرافیا و قەوارەی سیاسی ناکات، بەڵکو داوای دابەشکردنی دەسەڵات و دادپەروەری دەکات لە بەڕێوەبردن و خزمەتگوزاریدا لەژێر چەتری یەک هەرێمی یەکگرتوودا.
بانێک و دوو هەوا؛ لە بەغداد دژی مەرکەزی و لە هەولێر پیادەکردنی مەرکەزییەت