ناردنی نەوت و غاز بەردەوام دەبێت

دابەشکردنى نەوتى سپى لە هەولێر
دابەشکردنى نەوتى سپى لە هەولێر

پووختەى هەواڵ

  • حکومەتى فیدراڵ بڕیاری داوە 200 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

  • هەواڵی ڕاگرتنی بەشە نەوت و غازی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکرێتەوە.

  • یەکەم کاروانى نەوت نێردراوە و غازیش نەوەستاوە.


عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8 هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ڕاگرتنی ناردنی بەشە نەوت و غازی هەرێمی کوردستان دەکەن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.


عیزەت سابیر:

  • لەگەڵ وەزیری نەوت کۆبوومەوە و دڵنیایی پێ دام کە ناردنى غازی شلی ماڵان و نەوتی سپیی ماڵان بەردەوام دەبێت.

  • هیچ کێشەیەک لەم ڕووەوە نییە.

  • ئەو نووسراوەی لەلایەن میدیاکانەوە بڵاو کراوەتەوە باسی نەوت و غازی ماڵان ناکات، بەڵکو بەشێوەیەکی کاتی، ناردنی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ کۆمپانیاکان و کارگەکانی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕایگەیاند، دابینکردنى بەرهەمە نەوتییەکان بۆ کارگە و کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستان ڕاگیراوە، ئەوەش لەسەر ڕێنمایی وەزیری نەوت بووە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

زانیاریی کەناڵ8: دانەغاز بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دوو مەرجی هەیە

بەغداد 200 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

کەناڵ8

Mon Nov 23 2026

Loading related news...