پارتی: کاراکردنەوەی پەرلەمان دژی هیچ لایەنێک نییە

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمان بڵاوکردەوە.

  • پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت ، لە پرۆسەیەکى یاسایى و دیموکراتیدا دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان هەڵبژێردراوە.

  • پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆى بڕیارى سیاسیى سەرکردایەتى یەکێتیى و نەوەى نوێ پەرلەمان پەکخرابوو.

  • پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، کارابوونەوەى پەرلەمان دژى هیچ کەس و لایەنێک نییە و دەرگا کراوەیە بۆ هەموو لایەک


پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکیدا دەڵێت، ئەمڕۆ، ٤ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٦، پەرلەمانى کوردستان بە ئامادەبوونى زۆرینەى پەرلەمانتاران، درێژەى بە کۆبوونەوەى یەکەمى خۆیدا و لە پرۆسەیەکى یاسایى و دیموکراتیدا دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى هەڵبژارد.


پارتی دیموکراتی کوردستان:

  • وێڕاى پیرۆزباییمان لە هەموو کوردستانیان، پیرۆزبایى لە سەرۆکى پەرلەمان و جێگر و سکرتێرى پەرلەمان دەکەین و لەم ئەرکە نیشتمانییەیاندا هیواى سەرکەتنیان بۆ دەخوازین.

  • ئەمە هەنگاوێکى درەنگوەخت بەڵام پێویست بوو لەپێناو پاراستنى قەوارەى دەستووریى هەرێمى کوردستان.

  • بەداخەوە دوو ساڵە بەهۆى بڕیارى سیاسیى سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتمانی و نەوەى نوێ ئەم دامەزراوە شەرعییەى هەرێم کە نوێنەرایەتى دەنگ و ئیرادەى خەڵک دەکات پەک خرابوو.

  • ئەمڕۆ زۆرینەى پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنەکان، بە هەستکردنیان بەرامبەر بە ئەرکى نیشتمانیان و ڕێزگرتن لە دەنگى خەڵک و پابەندییان بە سوێندى یاسایی، پرۆسەى دیموکراسییان سەرخست و کۆتاییان بەو بۆشاییە یاساییە و خۆسەپاندنى کەمینەیەکى سیاسى هێنا.

  • پەرلەمانى کوردستان شوێنى ڕاستەقینەى دانوستانى سیاسى و یاساییە و فاکتەرى یەکڕیزى و یەکگرتنى ناوخۆى کوردستانە.

  • کارابوونەوەى پەرلەمان دژى هیچ کەس و لایەنێک نییە و دەرگا کراوەیە بۆ هەموو لایەک.

  • ئومێدەوارین دوابەدواى کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان، فراکسیۆنى لایەنەکانى دیکەش بڕیارى ئەرێنى بدەن و بەشداربن لە پاراستنى شەرعیەت و قەوارەى هەرێمى کوردستان.

ئەوەش لە دوای ئەوە هات ، لەسەر داواکاری فراکسیۆنی پارتی و چەند لایەنێکی دیکە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان دیاریکرد و کۆتاییان بە دانیشتنەکە هێنا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا

کەناڵ8

Wed Nov 04 2026

Loading related news...